4/2/2020 03:27 PM

ئۆمباپە: داوای لێبوردن لە "تۆخل" ناکەم!

خولەکی 69ـی یاریی نێوان یانەی PSG و "مۆن پۆلیە" بوو کە "تۆماس تۆخل" راهێنەری یانەی PSG بڕیاری دا "کیلیان ئۆمباپه" لەیارییەکە بهێنێتە دەرەوە. ئەنجامی یارییە 5-0  بوو و یەکێک لە گۆڵەکانی یانەی PSG لەلایەن "ئۆمپابە"ـەوە تۆمار کرا، بەڵام راهێنەری ئەم یانەیە "ئۆمپابە"ـی لە یارییەکە هێنا دەرەوە. ئەم بڕیارە "ئۆمباپە"ـی تووڕە کرد و لەکاتی هاتنه دەر لە زەوی یارییەکە لەگەڵ "تۆخل" تووشی کێشە بوون و بەتوندی لەگەڵ یەک قسەیان کرد. ئەم دیمەنە رەنگدانەوەیەکی زۆری لە میدیاکاندا هەبوو.
بەپێی هەواڵی میدیا فەڕەنسییەکان، دوو شەو لەمەوبەر دانیشتنێک لەنێوان "ئۆمباپە" و "تۆخل"ـدا بەڕێوەچوو بەمەبەستی ئاشتبوونەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەواڵدەرییەک بەناوی "ئیکیپ" باسی لەوە کردبوو کە "ئۆمباپە" ئامادە نەبووە داوای لێبوردن بکات، چونکە لای وایه ئەم راهێنەرە لەگەڵ ئەو وەک یاریزانێکی تازەکار هەوڵسوکەوتی کردووە نەک وەک ئەستێرەیەکی تۆپی پێ.
"ئیکیپ" بەپێی گوتەی کەسانی نزیک لە "ئۆمباپە" نووسیویەتی: ئەم یاریزانه لە "تۆخل" تووڕەیە و پاش هاتنە دەری لە زەوی یارییەکە پێویست نەبوو قسەی لەگەڵ بکات و ئەبوو پاش کۆتایی یارییەکە هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ روون بکردایەتەوە نەک لەو بارودۆخە هەستیارەدا.
"تۆخل"ـیش لەم بارەیەوە گۆتوویەتی: من راهێنەری ئەو یانەیەم و بڕیارەکان من ئەیدەم و ئەمەش شتێکی ئاساییە. من تەنها راهێنەرێک نیم کە یاریزان لەزەوی یاری ئەهێنمە دەرەوە و جێگەکەی ئەدەم بە یاریزانێکی دیکە. ئەمە یاسایەکە لەناو وەرزشی تۆپی پێدا و هەمووان ئەبێ بەباشی بیزانن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved