5/2/2020 04:16 PM

ناساندنی زنجیرەی نوێی کادیلاک سکالید

زنجیرەی یەکەمی سکالید لە ساڵی 1998ـدا ناسێندرا. ئەم بەرهەمە هەر لە رابردووەوە، لەباری رواڵەت و تەکنەلۆژیاوە هاوشێوەی "شەوەرلێت تاهۆ" بووە بەڵام بە نرخێکی زیاترەوە لە ریزی ئۆتۆمبێلە بەرزەکاندا جێگیر کراوە. زنجیرەی سێهەم کە لەنێوان ساڵەکانی 2007 بۆ 2015 بەرهەم هاتن، خۆشەویستیی جیهانیی ئەم بەرهەمەی زیاد کرد. زۆرینەی کەسە بەناوبەنگەکان، بۆ نموونه گۆرانیبێژە راپەکان، یەک دانه لەم ئۆتۆمبێلەیان لە پارکینگی ماڵەوەیان هەبوو، هەڵبەت ئەم کارە باشترین رێکلام بوو بۆ کۆمپانیای بەرهەمهێنەر.
زنجیرەی چوارەمی سکالید نەیتوانی سەرکەوتنەکەی پێشوو دووبارە بکاتەوە. زۆربوونی ئۆتۆمبێلە ئەڵمانییەکان و هاتنه مەیدانی کۆمەڵێک رکابەر بۆ نموونه "لینکۆڵن ناڤیگاتۆر/ Navigator"، مشتەرییەکانی کادیلاکی کەم کردەوە. ئێستا بۆ ساڵی 2020، زنجیرەی پێنجەمی سکالید با رواڵەت و تایبەتمەندیی نوێوە بەرهەم هاتووە و هیوادارە  پێگە و شکۆی رابردوو دەسەبەر بکاتەوە.
ئەم وەشانە نوێیه لەڕاڵەتدا ئاڵوگۆڕێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، بەڵام ئەم گۆڕانه کەمە تا رادەیەک روخساری ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیوە. گڵۆپەکانی پێشەوە هەندێک باریک و بچووک بوونەتەوە کە لەگەڵ باقی بەشەکان هاوتەریب نییە. پێشەوە ئەم ئۆتۆمبێلە هەر ئەو روخسارە نەریتییەی کادیلاکی هەیە، واتە کۆمەڵێک هێڵی سپی و ڕەش کە لە کانزای کرۆم دروست کراوە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆر لە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە بگرێتەوە. ئەم کادیلاژ سکالیدە زیاتر لە رابردوو هەوڵی داوە چوارگۆشە بێت. تەنانەت هێڵەکانی سەر بۆنیتەکەش رێک و راست دیزاین کراون.
بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە بە دوو شێوە دیزاین کراوە. یەکەمیان دیزڵییەوە واته بە گازۆلین ئیش ئەکات و جۆری دووهەم بزوێنەرەکەی بەنزینییە. بزوێنەرە دیزڵییەکە کە قەبارەکەی 3 لیترە و 6 سیلەندەری هەیە ئەتوانێ 277 ئەسپەهێز وزه و 623 نیۆتۆن‌مەتر زەبر بەرهەم بهێنێت و ئەمە بژاردەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی حەز ئەکەن سووتەمەنییەکی کەمتر بەکاربێنن. جۆری دووهەم قەبارەکەی 6/2 لیترە و خاوەنی 8 سیلەندەرە کە ئەتوانێ 426 ئەسپەهێز وزه و 621 نیۆتۆن‌مەتر زەبر بخاتە بەردەستی سایەقەکەی و خێراییەکەی لەماوەی 6 چرکەدا بگەیەنێته 100 کیلۆمەتر. سەرجەم مۆدێلەکانی ئەم کادیکاک سکالید خاوەنی کێسی گێڕێکی 10 دانەیی ئۆتۆماتن و هاوکات هەر چوار تایەکە ئەسووڕێنەوە.
نرخی ئەم زنجیرە نوێیەی کادیلاک سکالید نزیکەی 81هەزار دۆلارە.

 

سەرچاوە: motor1

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved