زۆرجار دوای ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆرت ته‌رخانكردووه تا ئارایشتێكی جوان بكه‌یت، به‌ڵام له‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك هه‌ستده‌كه‌یت مه‌یكه‌په‌كه‌ت تێكچووه، بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بیت ده‌توانیت سوود له‌م سێ رێنماییه وه‌ربگریت. 1- هه‌وڵبده پشتچاوت چه‌ور نه‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵبده ئه‌ساسی چه‌ور به‌كارنه‌هێنیت كه پێست چه‌ورده‌كات، ئه‌گه‌ر پشتچاوت چه‌وربێت به‌ئاسانی مه‌یكه‌پی چاوه‌كانت تێكده‌چێت، له‌جیاتی ئه‌ساس ده‌توانیت پاوده‌ر به‌كاربهێنیت. 2- هه‌وڵبده ئه‌وجۆره مه‌یكه‌پانه به‌كاربهێنیت بۆ چاوت كه به‌ئاسانی ره‌نگی پشتچاوت تێكنادات به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه یان به‌هۆی ئاره‌قه‌وه. 3- ئه‌گه‌ر كرێمی چاو به‌كارده‌هێنیت هه‌وڵبده شه‌وانه به‌كاریبهێنیت، چونكه رۆژانه كرێمی چاو ده‌بێته هۆی چه‌وربوونی پێست، ئه‌وه‌ش مه‌یكه‌په‌كه‌ت چه‌ورده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure