خواردنه‌وه‌ی ئاو سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌یه كه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌وه كاریگه‌ری به‌رچاو ده‌بینێت له‌سه‌ر رووخسار، خاڵی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه له وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته ده‌مانپارێزێت. ئاو هه‌موو ئه‌نداماكانی له‌ش پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات زۆرترین سوود له خواردنی میوه‌و سه‌وزه وه‌ربگرین و كاریگه‌ری خواردنه به‌سووده‌كان به رووخسارمانه‌وه ده‌ربكه‌ون، هه‌روه‌ها خانه‌ی تازه دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووخسار ده‌رده‌كه‌وێت كه به به‌رده‌وامی پێست له نوێبونه‌وه‌و گه‌شه‌دا ده‌بێت. له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ئاو به به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه هه‌وڵبده‌ن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئاوخواردنه‌وه تا ببنه خاوه‌نی رووخسارێكی جوان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure