ئەو پزیشکە چینیەی ڤایرۆسی کۆرۆنای دۆزییەوەو بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەی راگەیاند گیانی لەدەستدا. لی وێنلیانگ پزیشکێکی چینیەو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وھان کاریکردووە. 30 مانگی 12ی ساڵی رابردوو یەکەم کەس بووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنای دۆزیووەتەوە. بەڵام لەلایەن پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی چینەوە بێدەنگ کراوە. ئەو پزیشکە چینیە داوای لە ھاوڕێکانی کردووە، کە کەسە نزیکەکانیان ئاگاداربکەنەوەو ئاگاداری خۆیان بن، بەڵام یەکێک لە ھاوڕێکانی نامەکەی وێنلیانگ وێنە دەگرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکاتەوە. دەستبەجێ پۆلیسی شاری وھان وێلنیاگ بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستگیردەکەن. لی وێنلیانگ دوای توشبوونی به کۆرۆنا لەژێر چاودێری چڕدا بوو و بەئەستەم دەیتوانى ھەناسە بدات. سهرهنجام گیانی لهدهستدا. خاك - ئاژانسەکان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure