6/2/2020 11:56 PM

كاریكاتێرستانی جیهان به‌شداری دووه‌مین دیداری كاریكاتۆری كوردی ده‌كه‌ن

هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه‌و پاشكۆی كاریكاتۆری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌ ئاكاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كاریكاتێرستانی جیهان به‌شداری دووه‌مین دیداری كاریكاتۆری كوردی ده‌كه‌ن و تائێستاش 31 وڵات به‌شدارییان كردووه‌.

له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا هاتووه‌: له‌ درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دووه‌مین دیداری كاریكاتێری كوردی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، تائێستا 31 وڵات به‌ به‌رهه‌می كاریكاتێرسته‌كانیان به‌شداری دووه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی كارتۆنی كوردیان كردووه‌، به‌شداربووان پێكه‌وه‌و به‌ دنیابینی خۆیان ته‌عبیریان له‌ ئاشتی كردووه‌ كه‌ تایتڵ و ناونیشانی ئه‌م خوله‌ی دیداره‌كه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، وڵاته‌ به‌شداربووه‌كان كه‌ تائێستا به‌شداریان كردووه‌ پێكهاتوون له‌ (هه‌رێمی كوردستان، سوریا، روسیا، ئه‌ڵمانیا، چین، ئه‌رجه‌نتین، ئوسترالیا، ئازربیجان، بوڵگاریا، بۆسنه‌، كۆڵۆمبیا، كوبا، كرواتیا، میسر، هندستان، عیراق، رۆمانیا، پرتوگال، ئه‌نده‌نووسیا، فلپین، ئیرله‌نده‌، مۆنتیگرۆ، ئێران، نه‌رویج، پیرۆ، به‌لجیكا، سڕبیا، پۆڵندا، هۆڵندا، ئه‌مریكا).

شایانی باسه‌، كاریكاتێرستان ده‌توانن تا رۆژی 1/3/2020 به‌رهه‌مه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ دووه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی كارتۆنی كورد كه‌ ساڵانه‌ ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ له‌ شاری سلێمانی سازی ده‌كات.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved