بۆ شاره‌زایی له مێژووی خوێناوی ئه‌م وڵاته‌ی به زۆر لكاندوویانه‌وه به‌یه‌كه‌وه و ناویان ناوه عێراق، باشتره گرێكوێره‌ى ئه‌و فاكته‌رانه بكه‌یته‌وه كه به‌درێژایى پێنج هه‌زار ساڵ بوونه‌ته هۆی تێكدانی ئارامی و پشێوی و كوشتن. پێویسته كتێبی (مێژووی خوێنڕێژی له عێراق)، رووداوه‌كان، هۆكاره‌كان، چاره‌سه‌ره‌كان، پێنج هه‌زار ساڵ له توندوتیژیی به‌رده‌وام بخوێنیته‌وه. ئه‌م كتێبه له نووسینی مێژوونووسی عێراقی باقر یاسین و وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی سه‌باح ئیسماعیل، كتێبه‌كه 490 لاپه‌ڕه‌یه. ناوه‌ڕۆكى ئه‌م كتێبه له سێ هه‌زار ساڵ پێش زاینییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى 21 ناوه‌ڕۆكى ئه‌م كتێبه له سێ هه‌زار ساڵ پێش زاینییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى 21. زۆر به وردی باس له مێژووی هه‌زاران ساڵی سیخناخ له ململانێ و كوشتن و بڕینی به‌رده‌وامی عێراق ده‌كات. بۆ نموونه تیرۆركردنى میرى مسوڵمانان وه‌ك ئیمام عه‌لى كوڕى ئه‌بى تالیب و كوڕ و نه‌وه‌كانى. یه‌كتر كوشتنى كوڕ و باوك و براكان، وه‌ك خه‌لیفه مته‌وه‌كیل (846-861) چۆن به ده‌ستی خۆی مونته‌سری كوڕی ده‌كوژرێت. چۆنیه‌تیى كوشتنى خه‌لیفه ئەمین به ده‌ستى خه‌لیفه‌ى مەئموونی براى. هه‌روه‌ها كوشتن و له‌داردان و ده‌ربه‌ده‌ركردنى زانا و هونه‌رمه‌ند و بیرمه‌ند و نووسه‌ران به‌تۆمه‌تى جۆراوجۆر و بێ بنه‌ما، بۆ نموونه مردنى ئیمامی ئه‌عزه‌م له گرتووخانه‌ی مه‌نسوور، هه‌روه‌ها ئه‌لموقته‌دیر بیرمه‌ند و شاعیر مه‌نسووری حه‌لاج له‌دار ده‌دات و دواتریش له‌داردانی ئیبنولموقه‌فه‌عی نووسه‌ر. هاوكات ئه‌و كتێبه باسى سه‌ركوتكردنى شۆڕشه‌كانیش ده‌كات كه چۆن به قه‌تلوعام كۆتایان پێ هێناوه، وه‌ك شۆڕشى زنج كه به قه‌تلوعامى هه‌زاران شۆڕشگێڕ كۆتایی پێ هات. باسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شۆڕشه‌كانى كوردستانیشی كردووه وه‌ك كیمیابارانى شار و شارۆكه و گونده‌كانى كوردستان، وه‌ك هه‌ڵه‌بجه و سێوسێنان و بادینان، ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار بارزانى و دواتر 182 هه‌زار كوردى سڤیل. پێمباشه ناونیشانى به‌شه‌كانی ئه‌و كتێبه لێره‌دا ئاماژه پێ بده‌م كه پێكهاتووه له 11 به‌شی سه‌ره‌كی و هه‌ر به‌شه و چه‌ندان لقی لێ ده‌بێته‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: ڕووداوه‌كانی خوێنڕێژی له میزۆپۆتامیادا له به‌رایی مێژووه‌وه سێ هه‌زار ساڵ پێش زاین تا داگیركاریی فارس. به‌شی دووه‌م: ڕووداوه‌كانی توندوتیژیی خوێنڕێژی له عێراقدا. له داگیركردنی فارسییه‌وه (539 پ. ز) تا وڵاتگیریی ئیسلامی (634 ز). به‌شی سێیه‌م: ڕووداوه‌كانی خوێنڕێژی له عێراقدا له سه‌ره‌تای وڵاتگیریی ئیسلامییه‌وه تا كۆتایی حوكمی ئه‌مه‌وی. به‌شی چواره‌م: توندوتیژیی خوێنڕێژی له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا. به‌شی پێنجه‌م: ڕووداوه‌كانی توندوتیژیی خوێنڕێژی له عێراقدا له داگیركاریی مه‌غۆله‌وه تا سه‌رده‌می مه‌مالیك. به‌شی شه‌شه‌م: ڕووداوه‌كانی توندوتیژیی خوێنڕێژی له سه‌رده‌می مه‌مالیك له عێراقدا. به‌شی حه‌وته‌م: ڕووداوه‌كانی توندوتیژیی خوێنڕێژی له سه‌ده‌ی 19. به‌شی هه‌شته‌م: توندوتیژیی خوێنڕێژی له سه‌ده‌ی 20 له عێراقدا. به‌شی نۆیه‌م: هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامیی توندوتیژیی خوێنڕێژی له عێراقدا. به‌شی ده‌یه‌م: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توندوتیژیی خوێنڕێژی له‌سه‌ر سروشتی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا. به‌شی یانزه‌یه‌م: چاره‌سه‌ره پێشنیاركراوه‌كان بۆ كۆتاهێنان به میتۆدی توندوتیژیی خوێنڕێژی له عێراقدا. پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ناونیشانانه‌ی سه‌ره‌وه، بۆ خوێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام له‌ناو كوده‌تا و پیلانگێڕى و كێشه و ئاژاوه و خوێنڕشتن بووه. به‌وه‌یش روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م هه‌موو ته‌نگژه و شه‌ڕی تایفی و مه‌زه‌وییه‌ی ئێسته له عێراق به‌رپا بووه، ته‌واوكاری ئه‌و هه‌موو رووداوه خوێناوییانه‌یه كه له‌م كتێبه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ خوێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت كه عێراقییه‌كان توندڕه‌ون و ئینتیمایان بۆ نیشتمانه‌كه‌یان لاوازه. مێژووی عێراق تژییه له خوێنڕشتن و جه‌نگ و ته‌نگژه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زه‌وی. یه‌ك له جوانییه‌كانی تری ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌یه سه‌باح ئیسماعیل به جۆرێك كورداندوویه‌تی، خوێنه‌ر هه‌ست ناكات وه‌رگێڕانه. پێشتر هه‌مان وه‌رگێڕ، دوو كتێبی هه‌مان نووسه‌ری له‌باره‌ی عێراق وه‌رگێڕاوه، هه‌رسێ كتێبه‌كه‌ی ئه‌م نووسه‌ره كۆمه‌كێكی زۆری خوێنه‌ر ده‌كه‌ن بۆ تێگه‌یشتن له عێراق و كه‌سایه‌تیی عێراقی و ئه‌و مێژووه پڕ له خوێنڕێژییه‌ی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه. نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ده‌نووسێت، "ڕه‌نگه به ده‌گمه‌ن له قسه‌وباسدا ناوی عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بهێنرێت بێ ئه‌وه‌ی باسی دیارده‌ی توندوتیژی و خوێنڕێژیی لكاو به مێژووی ئه‌م گه‌له و وڵاته‌كه‌یه‌وه نه‌كرێت. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌یر و جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه، عێراقییه‌كان له وه‌سفی خۆیان و وڵاته‌كه‌یاندا به توندوتیژی و دڵڕه‌قی و خوێنڕێژی هه‌ست به هیچ خه‌وشێك، یان كه‌می و سه‌غڵه‌تییه‌كی شه‌رمهێن ناكه‌ن، بگره هه‌ندێكیان ئه‌وه به مایه‌ی هێز و له‌خۆبایی و شانازیكردن ده‌زانن. پێ ده‌چێت هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بێت، عێراقییه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له سیاسه‌توان و ڕۆشنبیره‌كانیش تێیاندا هه‌بێت هه‌ستیان به گه‌وره‌یی ئه‌و ته‌نگه‌به‌ره تاریك و نووته‌كه نه‌كردبێت كه پتر له پێنج هه‌زار ساڵه هێشتا پێیدا ده‌ڕۆن، دووریش نییه تا ئێسته به‌رچاوڕوونییان بۆ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه مرۆیی و مادی و ژیارییه نه‌بێت كه وڵاته‌كه‌یان له ماوه‌ی قۆناغه جۆراوجۆره‌كاندا، له هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زاینه‌وه له سۆنگه‌ی به زۆر پێكه‌وه‌ژیانی نیمچه هه‌میشه‌یی زه‌بروزه‌نگی خوێناوییه‌وه، به‌ریكه‌وتووه. ستار جه‌بارى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure