به مه‌به‌ستی گرنگیدانی زیاتر به كتێب و كتێبخانه‌كان و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانیان، حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتیيه‌كانی كرد‌و له‌لایه‌ن نه‌وزاد جه‌لال به‌رێوبه‌ری گشتی كتێبخانه‌كان و جێگری به‌رێوبه‌رو كارمه‌ندانی به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه پێشوازی لێكرا. له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ ستافی به‌رێوه‌بردنی به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه كۆبۆوه‌و گوێیگرت له كێشه‌و گرفتی به‌رده‌م كاره‌كانیان، له‌وانه‌ش نه‌بوونی بیناو شوێنی گونجاو بۆ كتێبخانه‌كان یان نه‌بوونی كتێبخانه له به‌شێك له شارۆچكه‌و شاره دێكان، نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆ خوێندنه‌وه‌و سوود لێوه‌رگرتن و چه‌ندین كێشه‌ی تر كه به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م خزمه‌تگه‌یاندن به گه‌نجان و لاوان له‌م رێگه‌یه. دواتر چه‌ند پێشنیارێك خرانه‌روو بۆ باشتركردنی ره‌وشی كتێبخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. له‌میانی دیداره‌كه‌شدا وه‌زیری رۆشنبیری رایگه‌یاند: ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه گرنگی زیاتر به كتێبخانه‌كان بدرێت و لاوان هانبدرێن بۆ خوێندنه‌وه رووكردنه‌وه كتێب له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌شیدا به‌شه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه له‌نزیكه‌وه چاویكه‌وت به كارمه‌ندانی به‌شه‌كان چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانیان. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زیری رۆشنبیری
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure