7/2/2020 08:31 PM

له چین زیاتر لە 600 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

لە چین ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەیشتە 618 كەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتە زیاتر لە 30 هەزار كەس.

لیژنەی تەندروستی چین بڵاویكردەوە، 618 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆماركراوەو لەكۆی 30 هەزار كەسی توشبووش سێ هەزارو 219 كەس تەندروستییان ناجێگیرەو هەزارو 153 كەسیش چاكبوونەتەوە.

رۆژی 16-1-2020 وەزارەتی تەندروستی چین، یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی  كۆرۆنای لە شاری وهان تۆماركرد.

خاك - ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved