د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هۆشداری به دایكان و باوكان ده‌دات له خوار ته‌مه‌نی 4 ساڵانه‌وه گوڵه‌به‌ڕۆژه نه‌ده‌نه منداڵه‌كانیان. د.ئاكۆ له بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: گوڵه‌به‌رۆژه خواردنێكی باوه‌و له زۆربه‌ی ماڵ و دانیشتنه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام ئاگاداربه گوڵه‌به‌رۆژه بۆ منداڵی ژێر 4 ساڵان گونجاو نییه. ده‌شڵێت: منداڵ تا ته‌مه‌نی 4 ساڵانی ناتوانێت توێكڵی گوڵه‌به‌رۆژه جیابكاته‌وه له‌كاتی خواردنیدا، ئینجا ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌كاتی خواردنی ده‌نكه گوڵه‌به‌رۆژه بچێته بۆری هه‌ناسه‌دانیه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركردنی ئه‌و ده‌نكه گوڵه‌به‌رۆژه‌یه ده‌بێت نازوری بۆری هه‌ناسه‌ی بۆ بكرێت له‌ژێر به‌نجی عام كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆری هه‌یه. سه‌باره‌ت به‌و دایكانه‌شی بێ توێكڵ گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌ده‌نه منداڵه‌كانیان، ئه‌و پزیشكه ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی مه‌ڵێ من توێكڵه‌كه‌ی لێده‌كه‌مه‌وه، چونكه هه‌ر ئه‌گه‌ری زۆره بچێته بۆری هه‌ناسه‌وه، زۆرجار منداڵ ده‌بینین ده‌نكه گوڵه‌به‌رۆژه چووه‌ته بۆری هه‌ناسه‌یه‌وه، بۆیه داواكارم ئاگاتان له منداڵه‌كانتان بێت گوڵه‌به‌رۆژه له به‌رده‌میان مه‌خۆن، نه‌ك ته‌نها گوڵه‌به‌رۆژه، به‌ڵكو هه‌موو خواردنێك كه ده‌نكی هه‌بێت ده‌بێت نه‌درێت به منداڵی كه‌متر له 4 ساڵان. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure