د.ژیان خه‌لیل مه‌حمود پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مه‌مك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین شێرپه‌نجه‌كان كه له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ژن و پیاودا ڕووده‌دات. به‌ڵام زۆربه‌ی توشبووان به‌م نه‌خۆشییه خانمن. ڕشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه سه‌ره‌كیترین هۆی له‌ده‌ستدانی ژیانی ژنانی ته‌مه‌ن 20 بۆ 50 ساڵانه. ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه ئه‌گه‌ر زوو پێیبزانرێت به ئاسایی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌بیرده‌چێت و كاتێك پزیشك پێیده‌زانێت كار ترازاوه. د.ژیان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌هه‌ر 8 ژن یه‌ك ژن له ژیانی خۆیدا توشی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه ده‌بێت، له‌به‌رئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هه‌ر له ته‌مه‌نی 30 ساڵان به‌ره‌و ژوور موعاینه‌و چاودێری بۆ هه‌ر كڵۆو سفتی ناو مه‌مكدا ده‌ستپێده‌كات تا له زووترین كاتدا ئه‌م لكانه بخرێنه ژێر چاودێری و ئه‌گه‌ر پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن و ده‌رمانی پزیشكی بێت، بۆیان بكرێت. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌ن: *كاتێك ده‌ستی به‌رده‌كه‌وێت گه‌رم دادێت> *به‌رده‌وام كه‌سه‌كه حه‌زده‌كات ده‌ستی پێدابهێنێت و بیخورێنێت. *ڕه‌نگی ده‌گۆڕێت یاخود شه‌ق ده‌بێت یاخود گرژ ده‌بێت. *خوێن لێهاتنی یاخود داخورانی گۆیه‌كانی مه‌مكه‌كه. *لیمفی ئاوساو دروستده‌بێت له‌ژێر مه‌مكه‌كه‌دا. *په‌یدابوونی ئازاری فراوان و زۆر له ناوچه‌ی مه‌مكدا. *له‌وانه‌یه ئافره‌تان هه‌ندێكجار بڵێن ئه‌مه چه‌وری زیاده‌یه كاتێك پێستی زیاده دروستده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی تره. *مه‌مكه‌كه ده‌ئاوسێت و سوورده‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌كاتی سوڕی مانگانه‌و ئاساییشدا. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure