8/2/2020 01:08 PM

تایبەتمەندییەکانی روخسار بەشێک لە کەسایەتیتان ئاشکرا ئەکات

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە تایبەتمەندییەکانی روخسار، بەشێک لەکەسایەتی مرۆڤ ئەخەنە روو. بۆ نموونه ئەگەر لووتتان بچووکە یان پانه، تەنها ناگەڕێتەوە سەر جێنەتیک. بەپێی ئەم تایبەتمەندییانە ئەکرێ رەفتار و دژکردەوکانی ئێوە پێشبینی بکرێت. لەدرێژەدا سەرنج ئەدەینە ئەنجامی توێژینەوەی توێژەران سەبارەت بەم بابەتە.

هەرچی دەم و چاوتان پانتر بێ، رادەی هۆرمۆنی تێستێسترۆن لەجەستەتاندا زیاترە


بەپێی توێژینەوەکان، هەرچی ئێسکی گۆناکانتان پانتر بێ، ئەگەری ئەوەی کەسایەتییەکی ئازا و بەغیرەت و لەوانەیە شەڕانگێزتان هەبێ زیاترە. هەڵبەت ئەگەر روخسارێکی پڕتان هەیە بەو واتایه نییە کە حەتمەن کەسێکی شەڕانگێز و تووڕەن. مەبەست ئەوەیه ئەم کەسانه دژکردەوەیان بەنسبەت جیاوازییەکانەوە هەیە. تێستێسترۆن هۆرمۆنێکی پیاوانەیە.

هەرچی روخسارێکی باریکترتان هەبەێ، کەمتر تووشی هەوکردن ئەبن


زانایان تێگەیشتوون ئەگەر رادەی چەوری سەر گۆناکان کەم بێت، بەرادەیەکی کەمتر تووشی نەخۆشی ئەبن و کەمتر دڵەڕاوکێتان ئەبێت. ئەم بابەتە ئەگەرێتەوە سەر فیزیکی جەستەی ئەم جۆرە کەسانه و چونکە چەوری و بەگشتی کێشی جەستەیان کەمە، زیاتریان جموجۆڵ هەیە و کەسانێکی شادترن.

لووتی درێژ هەمیشە هێمای درۆزن بوون نییە، لەوانەیە هێمای بەرزەفڕبوون بێت


بەپێی توژینەوەکان ئەو کەسانەی لووتیان درێژه، توانستی بەڕێبەربوون و بەرزەفڕبوونیان زیاتر تێدایە.

ئەو پیاوانەی کەم تەمەنتر لەتەمەنی خۆیان دەرئەکەون، لەکاتی لاویدا کاریگەری کەمتریان لەسەر کەسانی دیکە بووە


زانایان ئەڵێن پیاوانی "بەیبی فەیس/ Baby Face" لەکاتی لاویدا کاریگەرییەکی کەمیان لەسەر دەوروبەری خۆیان بووە. بەڵام بە بەرزبوونەوەی تەمەن فێر ئەبن چۆناوچۆن ئازایەتی لەخۆیان نیشان بدەن.


ئەوانەی لووتیان کورتە، کەسانێکی هەستیارن


توێژەران باش لێکدانەوەی 1,794 وێنه تێگەیشتن ئەو کەسانەی وا لووتیان کورتە، بەنسبەت رووداوەکانی دەوروبەریان هەستیارترن. هەرەوەها ئەمە کەسانه ئەتوانن کەسانێکی زۆر مێهرەبان بن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved