8/2/2020 03:42 PM

باشترین سەرچاوەکانی ڤیتامین C

ڤیتامین C چەشنێک ئەنتی ئۆکسیدەنتە و یەکێک لە پێداویستییە زەروورەکانە بۆ پاراستنی تەندروستی جەستە. ئەم ڤیتامینە ئەبێته هۆی پاراستنی تاندۆنەکان، ئێسک و پێست و هەروەها سیستەمی بەرگری جەستە لە ژەهرە جۆراوجۆرەکان ئەپارێزێت. هەر بۆیه ئەبێ ئەو خواردنانەی وا ئەم ڤیتامینەیان تێدایە لەناو خۆراکی رۆژانەدا بوونی هەبێ. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە سەرچاوەکانی ئەم مادە بەسوودە ئاشنا ئەبین.

گوڵی کەلەرم

بەخواردنی نەختێک گوڵی کەلەرم ئەتوانن 46/4 میلی گرام ڤیتامین C بۆ جەستە دابین بکەن و ئەم رادەیە سێ لە چواری بەکارهێنانی رۆژانەی کەسێکی گەورەساڵە. هەڵبەت جگه لە ڤیتامین C، گوڵە کەلەرم خاوەنی کۆمەڵێک مادەیەی بەسوودی دیکەشە.

بیبەری سەوز
باشترین جۆری بیبەر بۆ دابین کردنی ڤیتامین C بیبەری سەوزە. یەک دانه بیەری سەوز، 182٪ـی پێویستی رۆژانەی ئێوە بە ڤیتامین C دابین ئەکات. هەوڵ بدەن لەگەڵ تامە تیژەکەی بیبەر رابێن چونکە سوودەکانی یەکجار زۆرن.

گەڵای شێلم
گەڵای شێلم هاوشێوە خودی شێلم بژاردەیەکی باشە بۆ سیستەمی خۆراکی رۆژانە. چەند دانه گەڵای شێلم 33 میلی گرام ڤیتامین C تێدایە و نیوەی پێویستی رۆژانەی ئێمە بە ڤیتامینە دابین ئەکات.

کەلەرمی برۆکلی

ئەگەر حەز ئەکەن لەوەرزی سەرمادا سیستەمی بەرگری جەستەتان بەهێز بێت و تووشی هەڵامەت و پەتان نەبن، کەلەرمی برۆکلی باشترین بژاردەیە. کەلەرمی برۆکلی 135٪ـی پێویستی رۆژانەی ئێمه بە ڤیتامین C دابین ئەکات.

ئاناناس
میوەی ئیستوایی ئاناناس تامێکی خۆش ئەبەخشێت بە خواردنەکان، زەلاتەکان و هەروەها ئاومیوە و سمۆتییەکانتان. خواردنی ئاناناس 131٪ـی پێویستی ئێمە بە ڤیتامین C دابین ئەکات.

 

سەرچاوە: bembu

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved