حكومه‌تی چین كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی له شاری وهان راگه‌یاند، كه توانای پێشوازیكردنی له هه‌زار بۆ هه‌زارو 500 نه‌خۆش هه‌یه‌و له ماوه‌ی 10 رۆژدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی كۆرۆنا كه به پلاستیك و (ساندویچ په‌ناڵ) دروستكراوه. به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، نه‌خۆشخانه‌كه ناوی (لیشانشانه) و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كاتییه، هه‌روه‌ها تیمێكی پزیشكی له شارێكی دیكه‌ی چینه‌وه چوونه‌ته شاره‌كه‌و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن. دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌كاتێكدایه كه رۆژی 24ی مانگی رابردوو حكومه‌تی چین دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 1000 قه‌ره‌وێڵه‌یی له هه‌مان شار‌و به ماوه‌ی كه‌متر له 10 رۆژ راگه‌یاند، كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دوو نهۆمییه به‌ناوی ( هۆشه‌نشان) بوو. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure