د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی و ڕۆماتیزم و فه‌قه‌رات بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سه‌وه‌فان كه به (داخورانی ئێسك) ناوده‌برێت. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.سۆران ڕایگه‌یاندووه: سه‌وه‌فان یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان كه زیاتر توشی ڕه‌گه‌زی مێ ده‌بێت. نیشانه‌كانی: ئازاری ئێسك و جومگه ئاوسانی جومگه كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه له‌و جومگه‌یه‌دا بوونی ته‌قه‌ته‌ق له جومگه‌كه‌دا هۆكاره‌كان: %80 له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 55 ساڵی توشی داخورانی ئێسك ده‌بن قه‌ڵه‌وی ره‌گه‌زی مێ زۆر به‌كارهێنانی جومگه هۆكاری بۆماوه‌یی ناڕێكی له جومگه‌دا به‌هۆی زگماكی یان ڕووداو ئه‌و جومگانه‌ی زۆر توشی داخوران ده‌بن: ئه‌ژنۆ بڕبڕه‌كانی پشت و مل په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ست حه‌وزو شان چاره‌سه‌ر: به‌پێی ئه‌و جومگه‌یه‌ی توشی داخوران بووه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی: دابه‌زاندنی كێش كه‌مكردنه‌وه‌ی قادرمه‌و نوشتانه‌وه‌ی جومگه وه‌رزشكردن ده‌رمانی ئازارشكێن ده‌رزی لێدان بۆ ناو جومگه چاره‌سه‌ری سروشتی له‌یزه‌ر كه چاره‌سه‌رێكی تازه‌یه به جیهازێك له ئه‌مریكاوه هێناومانه بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆو فقرات و انزلاق خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure