9/2/2020 09:06 AM

محەمەد ئۆزۆن، هاواری دیجلە

محەمەد ئۆزۆن نووسەر و رۆماننووسی ناوداری كوردی باكوور یەكێكە لەو نووسەرانەی كە بە بەرهەمەكانی بەرگری لە نەتەوەكەی و دۆزی رەوای نەتەوەكەی كردوە، لەپای ئەوەش زیندانی كراوە، نووسەرێكی كوردپەروەر و تێكۆشەرێكی مەزن بووە لە پێناوی زمانی كوردیدا لە توركیا زیندانی كراوە. بەرهەمەكانی گوزارشتن لە هاواری بەشمەینەتی كورد و باسی شۆڕش بابەتێكی گرنگە لە ئەزموونی ئەم نووسەرە ناودارەی كورد.
 محەمەد ئۆزۆن ساڵی 1953 لە شاری سیوێرەكا سەر بەویلایەتی ئۆرفا لە دایكبووە و قۆناغی خوێندنی سەرەتایی هەر لە زێدی خۆی تەواو كردوە، لە قۆناغی گەنجیدا پەیوەندی كردوە بە یەكێ لە رێكخراوە چەپڕەوەكانی كورد لە توركیاوە، بەهۆی ئەوەی بەشدارێكی چالاك بووە لە بزاوتی سیاسی چەپڕەودا زیندانی كراوە، لەسەر مەسەلەی نووسین و قسەكردن بە زمانی كوردیش سزا دراوە و زیندانی كراوە، جەزربە دراوە، لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە چووەتە دەرەوەی وڵات و تا كاتی مردنی ساڵی 2005 لە سوید ژیاوە و لەساڵی 2006 تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و ساڵی 2007 كۆچی دوایی كرد . لەو ساڵانەشدا كە لە مەنفا ژیاوە چلاكانە كاری كردوە و چەندین رۆمانی نووسیوە، چەندەها وتاری و بابەتی نووسیوە،  بەرهەمەكانی بریتین لە رۆمانی رۆژێك لە رۆژەكانی ئەڤدالی زەینكی، سیا ئەڤینێ، بیرا قەدەری، هاوارا دیجلەیێ. لەبواری لێكۆڵینەوە و نووسینی ئەدەبیشدا چەند بەرهەمێكی هەیە، لەوانە دەستپێكی ئەدەبی كورد، ئەنتۆلۆژیای ئەدەبی كوردی... و چەندین بەرهەمی دیكە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved