9/2/2020 09:09 AM

ژیلا حسەینی شیعرێكی غەمگین

ژیلا حوسێنی لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ لەشاری سەقز لەدایکبوو. لە تەمەنێکی کەمدا شوو دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی وفەرھەنگییەکاندا دەوری بەرچاوی هەبووە بەتایبەت لە ئەنجومەنەکانی شاری سنە و سەقز کە دواین چالاکی لە شاری سەقز بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کونگرەی مەولەوی کوردا بەشداری چالاکانەی هەبوو و ھەروەھا بۆ کونگرەی فەرزانەگان کە لەشاری سنە بەڕێوە چوو روانگەی نوێخوازیانەی سوارەی ئیلخانی زادەی لە وتارێکی تێروتەسەلدا ئامادەکردبوو کە بەداخەوەلە کاتی بەرێوەچوونی سیمینارەکە جێگەی ژیلا بەگوڵ نەخشێنرا بوو، ھاوڕێیەکی ژیلا بەناوی کولسوومی عوسمان پوور بە چاوی فرمێسکاوییەوە وتارەکەی ژیلای پێشکەش بە بەشداربوان کرد، بەداخەوە ئەم خاتوونە شیعرەی دەڤەری ئەشق وجوانی وئاوەدانی ئەم کچە تەمەن گوڵ وپەپوولەی شاری سەقز لە رۆژی ٦/٧/١٩٩٦ھەتاویدا ھاورێ لەگەڵ بنەماڵەکەی کەدەیانویست بچنە شاری تاران بۆ بینینی شێرکۆ بێکەس لەرێگادا تووشی کارەساتی ئۆتۆمبیل بوون  بەداخەوە ژیلای شاعیربە تەمەنێکی کەم وکارامەی ٣٢ساڵیەوە لەگەڵ کچە تەمەن کورتەکەی بەناوی ژینۆ گیانیان لە دەستدا
بەرھەمەکان
گەر لاپەڕەی ژیانی ئەدەبی وھونەری ژیلا حسەینی ھەڵبدەینەوە دەبینین یەکەم بەرھەمی دەسنووسی ژیلا حسەینی چیرۆک “بربادرفتە” یە کە بە زمانی فارسی نووسیویەتی ودواتر ژیلا خۆی زۆر تامەزرۆی چاپکردنی نەبوو ھەربەوپێیە ئەوەڵین بەرھەمەکانی ژیلا بەزمانی فارسی بوون تا سەرەتای ساڵەکانی ١٩٨٤ کە لەبەشی کوردی رادیۆ سنە لە بەرنامەیەکدا بەناوی”ئێمە و گوێگرەکان” دەستی بەکاروتێکۆشان کرد. بەرھامەکانی خاتوو ژیلا بریتین لە: دیوانە شیعری «گەشەی ئەوین»، یەکەم بەرھەمی شاعیر. چاپی ساڵی ١٩٩٥دیوانە شیعر و چەند چیرۆکێک بە ناوی «قەڵای ڕاز» ساڵی ١٩٩٩ پاش مەرگی چاپ کراوە و لە سێ بەش پێکھاتووە: پاشماوەی شیعرە کوردییەکانی، ھەڵبژیردراوی کورتیلە چیرۆکە کوردیەکانی، کۆمەڵە شیعرێک بە زمانی فارسی بە ناوی "باران" وەرگێڕانی چیرۆکی «تەلەبی مەعریفەت» لە نووسینی سادقی ھیدایەت کە لە گۆڤاری رامان دا لە ھەولێر بڵاوبووەتەوە. وەرگێڕانی ڕۆمانی «دزیرە» لە فارسییەوە بۆ کوردی.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved