9/2/2020 01:41 PM

چەند راستیی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە فرمێسک

جەستەی مرۆڤ هەگبەیەکە لە رەمز و راز و شتی سەیروسەمەرە. ئەم بابەتە ئەو دەنکە فرمێسکانەش ئەگرێتەوە وا لەکاتە جۆراوجۆرەکاندا ئەکەوێتە سەر گۆنامان. زانایان هەستاون بە توێژینەوە سەبارەت بەم دڵۆپە وردانه و بە ئەنجامی سەرنجڕاکێش گەیشتوون. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانه لەم راستیانه ئاشنا ئەبین.

ئەو فرمێسکەی وا بەهۆی چاککردنی پیازەوە دروست ئەبێت
توێژینەوەکان ئەوەیان خستۆتە روو کە پیاز بۆ ئەوەی دەستی دەرەکی لە خۆی دوور بکات مادەیەک بەرهەم ئەهێنێت کە فرمێسک رێژه. ئەم دەستی دەرەکییە ئەتوانێ ئەو مرۆڤه بێت کە ئەیەوێ پیازێک ورد بکات و بیکاتە ناو خواردنەکەیەوە. کەوابوو بەر لەوەی پیاز ورد کەن بۆ ماوەیەک بیخەنە ناو سەلاجەوە و بە چەقۆیەکی تیژیش وەردی بکەن. بەم جۆرە چاوتان کەمتر فرمێسکی لێوە دێت.

کۆرپەکان لەسەرەتاوە فرمێسکیان نییە
کۆرپەکان زۆر ئەگرین بەڵام تا تەمەنی 7 بۆ 8 مانگان فرمێسکیان نییە. جەستەی مرۆڤ هەموو ساڵێک 60 بۆ 120 لیتر فرمێسک بەرهەم ئەهێنێ. ژنان هەموو مانگێک 3 بۆ 4 جار ئەگرین و ئەم رادەیە دوو برابەری گریانی پیاوانه.

گریان ئەتوانێ سوودی هەبێ
بەپێی توێژینەوەکان گریان ئەبێته هۆی بەرهەمهاتنی "ئۆکسی تۆسین" و "ئاندرۆفین" و ئەم دوو مادەیە دەروونی مرۆڤ ئارام ئەکاتەوە. جگە لەوە گریان پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ تاک دەستەبەر ئەکات.

هەندێک جار گریان باش نییە
توێژینەوەکان ئەوەیان خستۆتە روو کە ئەو کەسانەی وا بەخێرایی کوڵی گریان ئەیانگرێ بەنسبەت ئەو کەسانەی کەمتر ئەگرین، پاش گریان لەکاتی بڵابوونەوەی فیلمێکی رۆمانسی، زیاتر باری دەروونییان خراپ ئەبێت.

ئەزانن بۆچی لەکاتی گریاندا ئاوی لووتتان راناوەستێت؟
بەشێک لەو فرمێسکانەی کە جەستە بەرهەمی ئەهێنێت لە بۆری فرمێسکەوە ئەڕژێنە ناو قووڵکەی لووتەوە و لەگەڵ شلەمەنییەکانی ناو لووت تێکەڵ ئەبن و بەم جۆرە ئاوی لووت دروست ئەبێت.

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved