9/2/2020 02:45 PM

پلەکانی گەرما لەجەمسەری باشوور گەیشتۆتە بەرزترین ئاست

"پنین سیلا" یان نیمچە دورگەی باشوور ناوچەیەکە لەباکووری رۆژاوی جەمسەر کە نزیکە لەئەمریکای باشوور و شوێنی جێگیربوونی کۆمەڵێک بنکەی توێژینەوەییە. بەپێی داتاکانی وێستگەی توێژینەوەیی ئەرجەنتین پلەکانی گەرما لەم نیمچە دورگەیە گەیشتۆتە 64/5 فارنهایت (18.3 سیلیزی). توێژەران هێشتا بەتەواوی داتاکانی بنکەی توێژینەوەی ئەرجەنتنیان تاوتوێ نەکردووە بەڵام بەگوتەی ئەوان نیشانەکان دروست بوونی ئەم داتایانە ئەخەنە روو.
پێشتر بەرزترین پلەی گەرما لەم ناوچەیە 63/5 فارنهایت بوو. ئەم بەرزبوونەیەوە دوور لەچاوەڕوانی نییە چونکە گۆی زەوی ماوەیەک لەمەوبەر گەرمترین ژانویەی مێژووی ئەزموون کرد و 2019ـش لەلیستی گەرمترین ساڵەکاندا لە پلەی دووهەمدایە.
بەگوتەی رێکخراوەی کەشناسی جیهانی، نیمچە دورگەی باشوور یەکێک لەو ناوچانەیە کە پلەکانی گەرما لەوێ بەخێرایی لە بەرزبوونەوەدایە. لەماوەی نیو سەدەی رابردوودا پلەکانی گەرما 3 دەرەجە زیادی کردووە. کاریگەری ئەم ئاڵوگۆڕانه کاتێک بەباشی دەردەکەوێت کە بزانین لەماوەی کەمتر لە چل ساڵدا رادەی جیابوونەوەی کوتە سەهۆڵەکان لە شاخە سەهۆڵەکانی جەمسەری باشور شەش بەرابەر زیادی کردووە.
ئەگەری ئەوە هەیە ئەم رەوتە نادڵخوازە و مەترسیدارە هەر بەم شێوەیە درێژەی هەبێت، چونکە خێرایی گەرمداهاتنی زەوی زۆر زیاترە لەو شتەی وا پێشتر وێنا ئەکرا. بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تەنها کێشەی ئەم نیچە دوورگەیە نییە و پەرەسەندی چالاکییە مرۆییەکان ژینگەی ئەم ناوچەیەی بەتەواوەتی تێکداوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved