9/2/2020 04:57 PM

کەسایەتییەکان-هێلێن کلێر

"هێلێن ئادامز کلێر" نووسەر و چالاکێکی سیاسی و وتاربێژێکی "ئەمریکی" بوو.  یەکەمین کەسێک بوو کوێر و کەڕ کە توانی بەکالێریوسی هونەر وەربگرێت. چیرۆکی پێوەندی نێوان "کلێر" و مامۆستاکەی واتە " ئان سۆلیڤان" بەهۆی ژیاننامەی خۆنووسی "کلێر" کە ناوی " چیرۆکی ژیانم" بوو ناوبانگی دەرکرد و دواتر کرا بە فیلم. شوێنی لەدایک بوونەکەی لە "تۆسکۆمبیا"ـی ویلایەتی "ئالاباما" ئێستا کراوە بە مۆزەخانە و سالوەگەڕی " رۆژی هێلێن کلیر" لەم شوێنەدا گشت ساڵێک بەڕیوە ئەچێت. رۆژی بیست و حەوتەمی مانگی حوزەیران وەک ڕۆژی رێز گرتن لە "کلێر" لە "پێنسیلڤانیا"ـدا ڕێزی ئەگیرێت و سەدەمین ساڵوەگەڕی "کلێر" لە لایەن سەرۆک کۆماری "ئەمریکا" واتە " جیمی کارتەر"ـەوە بە فەرمی ناسێنرا.
"هێلێن کلێر" کە نووسەرێکی پڕکاربوو  و بەردەوام خەریکی گەشت بوو بەشێوەیەکی بەردەوام باسی بیر و بۆچوونی خۆی ئەکرد و هیچ کات لەمە ماندوو نەئەبوو. ئەو یەکێک لە ئەندامانی پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا بوو  و یەکێک لە ئەندامانی کرێکارانی پیشەیی بوو کە کەمپەینێکی بەڕیوە برد بۆبەشداری کردن لە مافی ژنان بۆ دەنگ دان و مافی کرێکاران و سۆسیالیسم و دژایەتی لەگەڵ مێلیتاریزم و هەندێک بۆنەی هاوشێوەی‌تر. ئەو لە ساڵی 1971ـدا وەک یەکێک لە خاتوونەکان بۆ هاڵی خاتوونە بەناوبانگەکان ناوی لێبرا و یەکێک بوو لەو دوازدە کەسەی کە لە رۆژی هەشتی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2015ـدا وەک نووسەرانی بەناوبانگی "ئالاباما" ناویان برا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved