ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی چین جاكی شان، بڕیاریدا بڕی یه‌ك ملیۆن یوان كه ده‌كاته (143) هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌و كه‌سه ته‌رخانبكات كه ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزێته‌وه. جاكی شان راشیگه‌یاندووه، نامه‌وێت شه‌قامه‌كانی وڵاته‌كه‌م به چۆڵی ببینم كه پێویسته له گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدا بن، هه‌روه‌ها نامه‌وێت كه‌سانێك به خه‌مباری ببینم كه له‌راستیدا پێویسته دڵخۆشبن به ژیان. ئه‌و ئه‌ستێره سینه‌ماییه پێیوایه ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌بێته هانده‌رێك بۆ په‌له‌كردن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ڤایرۆسه‌كه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure