زۆر هۆكار هه‌ن مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر ده‌به‌نه‌سه‌ر له‌وانه ته‌مه‌ن، ڕابردووی بنه‌ماڵه‌و جه‌نه‌تیك. هه‌ندێك نه‌خۆشی دیكه‌ش وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار یان شه‌كره له‌وانه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه كاریگه‌ری دابنێن. توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات، هۆكاره ده‌روونییه‌كانیش ده‌توانن مه‌ترسییه‌ك بن. به‌تایبه‌ت سترێس ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بیرچوونه‌وه زیاد ده‌كات. ئه‌م توێژینه‌وه له زانكۆی كۆپنهاگن له دانیمارك ئه‌نجامدراوه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی نێوان شه‌كه‌تی بنه‌ڕه‌تی (vital exhaustion) و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ریان ده‌رخست. شه‌كه‌تی بنه‌ڕه‌تی كاتێك دروستده‌بێت كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌به‌رده‌م زه‌ختی ده‌روونیدا بێت و نیشانه‌كانیشی له هیلاكی، هه‌ڵچوون و هه‌ستی بیرچووه‌نه‌ودا ده‌بینرێت. توێژه‌ران ئاماژه ده‌كه‌ن، شه‌كه‌تی بنه‌ڕه‌تی ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ "پرسه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان" له ژیاندا، به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سترێسی له‌سه‌ر بێت. خاك – تايبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure