10/2/2020 12:03 PM

گۆڕەشار، رۆمانە نوێكەی سەید قادر هیدایەتی لەژێر چاپ دایە


نوێترین ڕۆمانی سەیدقادر هیدایەتی بەناونیشانی گۆڕەشار لەژێر چاپ دایە. بەرپرسی چاپەمەنی خانی ڕایگەیاند كە ڕۆمانی گۆڕەشار لە ژێر چاپ دایە و بە زوویی بڵاو دەبێتەوە. گۆڕەشار نوێترین بەرهەمی سەیدقادر هیدایەتییە، لە 203 لاپەڕە پێكدێ، ئەم بەرهەمەش وەكو بەرهەمەكانی دیكەی نووسەر چاپەمەنی خانی چاپ و بڵاوی دەكاتەوە. سەید قادر هیدایەتی یەك لە رۆماننووسەكانی نێوەندی ئەدەبی كوردییە، رۆمانەكانی دیكەی چەندین جار چاپ كراونەتەوە و چەندین لێكۆڵینەوەی لەبارەوە نووسراوە، دوای ماوەیەك لە بێدەنگی نووسەری بە ئەزموون و بە سەلیقە بە رۆمانی گۆڕەشار دێتەوە گۆڕەپانی ئەدەب. سەید قادر هیدایەتی رۆماننووس چەند بەرهەمێكی دیكەی هەیە ئەوانەش بریتین لە "دەنگی نوختە، تۆقی عەزازیل،گابۆڕ، بەردێك لە بەردێك، نەسری كوردی و گۆڕانی فۆڕم." گۆڕەشاریش شەشەمین بەرهەمی سەید قادر هیدایەتییە كە چاپەمەنی خانی بڵاوی دەكاتەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved