10/2/2020 02:27 PM

ناساندنی شارەکان-لەندەن

"لەندەن" گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی "بەریتانیا" و "هەریمە یەکگرتووەکان"ـە. ئەم شارە کە لەسەر رووباری "تیمز" ڕاوەستاوە لە باشوری رۆژهەڵاتی بەریتانیایە و لە سەر دەروازەی 50 مایلییەوە ئەگاتە دەریای باکوور، بۆ ماوەی پتر لە دوو هەزار سال شوینی جەماوەری مرۆڤی بووە و خەڵک تێیدا ژیاون. "لەندێنیۆم" شارێکە کە لە لایەن "رۆمی"ـیەکانەوە بۆنیات نراوە. شاری "لەندەن" کە کاکڵی شاری دێرینی "لەندەن"ـە- کە شارێکە بەریناییەکەی نزیکەی1.12 مایلە کە لە زمانی رۆژانەدا پێی ئەگووتری مایلێکی چوارگۆشە- هەمان شارە و تا رادەیەکی زۆر سنوورەکانی ئەو کاتی پاراستووە. شاری"ویست مێنێستر"ـیش شارێکە کە لە ناو دڵی ئەم شارەدا جێگر بووە. شاری "لەندەنی گەورە" شارێکە کە لە لایەن قایمەقام و ئەنجومەنی "لەندەن"ـەوە بەڕێوە ئەچێت. "لەندەن" وەک یەکێک لە گرنگترین شارەکانی جیهان ڕەچاو ئەگیرێت و بە ناوی جۆراوجۆر وەسفی ئەم شارە کراوە بۆ وێنە پێی ئەگووتری: "بەهێزترین شاری جیهان" یان " دڵنشینترین شاری جیهان" یان " شارێک کە پتر لە هەموو شارەکان سەردانی ئەکرێت" یا"گرانترین شاری جیهان" یان "بەردەوامترین شار" و لە هەندێک شوێنیشدا وک شارێک باس ئەکرێت کە باشترین شارە بۆ ئیش کردن. "لەندەن" شارێکە کە زیاترین کاریگەری هەیە لەسەر هونەر و بازرگانی و پەروەردە و مۆد و ئابووری و میدیا و هەروەها خزمەتگوزاری گشتی و بەهێزترین کاریگەری لەسەر توریسم و هات‌وچۆ داناوە. لە نێوان سێسەد شاری بەهێزی جیهان لەباری ئابوورییەوە "لەندەن" پلەی "بیست و شەشەم"ـی پێ‌بەخشراوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved