10/2/2020 02:28 PM

بۆچی لەنەکاو بەنسبەت خۆشەویستەکەتان بێ مەیل ئەبن؟

هەندێک جار هەست ئەکەن لەنەکاو بەنسبەت خۆشەویستەکەتان بێ مەیل بوون. ئەم بابەتە کەم و زۆر بۆ هەندێک کەس روو ئەدات و خۆیان لە دۆخێکدا ئەبینن کە ئیتر تاقەتی هاوژین و خۆشەویستەکەیان نەماوە و ئەو ئاگرەی رۆژانی سەرەتا خەریکە بەرەو کوژانەوە ئەڕوات.
هەڵبەت ساردبوونەوە و کەم بوونەوەی سۆز و خۆشەویستی بەنسبەت کەسێک لەنەکاو نییە و لەڕاستیدا بەرهەمی کۆمەڵێک کێشەن کە بەبێ ئەوەی سەرنجیان پێ بدەن یان چارەسەریان بکەن، لەسەر یەک کەڵەکه ئەبن. هەندێک جار، لەناوچوونی حەز و خۆشەویستی بەنسبەت هاوژین و خۆشەویست ئەبێته هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک بایەخ و پرەنسیپی جیاواز لەلایەن ئەم دوو کەسەوە.
لە وەها بارودۆخێکدا واباشە سەردانی پسپۆڕی دەروونی و کارناسانی بواری پەیوەندیی خێزانی بکەن و باسی ئەم بابەتەیان بۆ بکەن. بەگوتەی یەکێک لە کارناسانی ئەم بوارە، لەناوچوونی ئەم حەز و خۆشەویستییە کاتێک روو ئەدات کە "هاوکات لەگەڵ روودانی رووداوێکی نوێ لەپەیوەندییەکدا، جیاوازییەکی راستەقینە لەبایەخەکان و ئەو شتەی وا کاریگەری لەسەر ستایلی ژیانی کەسەکان دادەنێ، بێتە ئاراوە."
ئەم کارناسە لای وایه هەندێک جار ئەم کەسانە لەوانەیە نەتوانن لەگەڵ ئەم جیاوازیانه کە لەسەرەتای پەیوەندییەکەوە لەئارادا نەبوو بگونجێن و تووشی سەرسوڕمانیان بکات. کەوابوو ئەم جۆرە کەسانه هەوڵ ئەدەن لەیەکەم دەرفەتدا و بەخێرایی کۆتایی بەم پەیوەندییە بهێنن.
بەگوتەی کارناسێکی دیکە، کەسەکان لەسەرەتای پەوەندیی خۆشەویستییەوە بە چاویلکەیەکی رەنگاڵەوە سەیری لایەنی بەرامبەریان ئەکەن و کاتێک ئەم چاویلکەیە دادەنێن و لەگەڵ خودی راستەقینەی ئەو کەسە رووبەڕوو ئەبنەوە، ناتوانن تەحەمولی ئەم دۆخە بکەن و لەنەکاو ئەم سۆز و عاتیفەیە ئەبێت بە شاخێک لە رق و نەفرەت.
دیارە ئەم دۆخە بە هەر جۆریک لێکی بدەیتەوە دۆخێکی ناخۆشە، بەڵام باشترین رێگا ئەوەیە بۆ چارەسەری ئەم کێشەتە زۆر فەرمان لە هەستتان وەرنەگرن و زیاتر روو لە مێشک و هزرتان  بکەن. کەوابوو ئەم ئاڵوگۆڕە لەنەکاوە بەو واتایه نییە کە پەیوەندییەکەتان کۆتایی پێهاتووە، بەڵکوو ئەم خاڵەمان ئەخاتەوە یاد کە بیر لەوە بکەیەنەوە ئایا ئەم پەیوەندییە بەڕاستی سوودی بۆ ئێمه بووە یان نا؟
لەم بوارەدا هەتا ئەتوانن راستگۆ بن و ئەوە بزانن شەڕ و ئاڵۆزی هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت. ئەگەر بە هەست و دڵ ئەم پەیوەندییەتان دەست پێکردووە، بەڵام هیچ مەجالێک بۆ درێژەپێدانی نەماوەتەوە، هەوڵ بدەن بە بیرکردەوە کۆتایی پێ بێنن.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved