حكومه‌تی چین ڕایگه‌یاند: له ئێستادا زیاتر له 40 هه‌زار هاووڵاتی چینی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 908 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. بی بی سی بڵاویكردۆته‌وه كه ڕۆژی 9-2-2020، 97 كه‌س له چین به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆرترین ڕێژه‌یه كه له ڕۆژێكدا تۆمار كرابێت. له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی چین بڵاویكردۆته‌وه كه تائێستا 3200 كه‌س كه توشی ڤایرۆسه‌كه ببوون چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌و له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رچوون و له ئێستادا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س ئالوده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 908 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure