به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكان، پێویسته مرۆڤ رۆژانه گرنگی به خواردنی سێ‌و بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاتووه له‌و ڤیتامین و پرۆتینانه‌ی كه سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. له باره‌ی میوه‌ی سێ‌و پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن: یه‌كێكه له به‌سوودترین میوه‌كان و هه‌روه‌ها نرخێكی گونجاوی هه‌یه، بۆیه رۆژانه مرۆڤ ده‌بێت سێ‌و بخوات، جگه له‌وه‌ش پێكهاتووه له ڤیتامینی سی. هه‌روه‌ها پزیشكان ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه ئه‌و رۆژانه‌ی سێ‌و ده‌خۆیت، پێویستت به سه‌ردانی پزیشك نابێت، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا 9 هۆكار ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌باره‌ی سووده‌كانی میوه‌ی سێ‌و. 1- هاوكاره بۆ دابه‌زاندنی كێش. 2- به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی شه‌كری كه‌م تێدایه، سوودی هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه. 3- پارێزی له ته‌ندروستی دڵ ده‌كات. 4- دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كارده‌كات. 5- فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت. 6- دژی نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌یه. 7- ته‌ندروستی ددان به‌هێز ده‌كات. 8- خواردنی سێ‌و ددان سپی ده‌كاته‌وه. 9- به‌رگری له باری ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌كات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure