11/2/2020 02:53 PM

سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد: تەندروستی قاچەکانی میسی باش نییە

"لیۆنەل میسی" ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە تووشی ئازاری ماسولکەیی هاتووە و ستافی پزیشکی یانەی بەرشەلۆنە سەرەڕای ئازارەکان، ڕێگەیان پێداوە لەیاریکردن بەردەوام بێت.
"لیۆنەل میسی" ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشەلۆنە لەسەرەتاکانی ئەم وەرزەدا بەهۆی زیان بەرکەوتنەوە چەندین یاریی گرنگی لەدەستدا. لەدوای گەڕانەوەی بۆ ناو یاریگاکان بەهیچ شێوەیەک دانەبڕاوە و بەردەوام بووە لەپێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی. بەڵام پێناچێت بەهەمان بارودۆخی جەستەییەوە بتوانێت تا کۆتایی وەرز بەردەوام بێت.
ئێزگەی "کادینا سێر"ـی ئیسپانی بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بەرشەلۆنەوە ئاشکرای کردووە، میسی لە ڕووبەڕوبوونەوەی یانەی گرانادا"ـدا رانی چەپی ئازاری بینیوە و ئەم ڕاستییەشی لە ژووری جلگۆڕینەکان بە هاوڕێکانی ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەوان لایان وابووە ئەم ئازارە تەنها بەهۆی ماندووبوونەوەیە.
ئێزگەکە لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی کردووە کە ئەو جۆرە ئازارانە بەهۆی ماندوبوونی جەستەییەوە ڕوودەدات و پاش ماوەیەک زیانی قورسی لێدەکەوێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ستافی پزیشکی یانە بەرشەلۆنە ڕێگەیان پێداوە ئەم یاریزانە لەیاریکردن بەردەوام بێت.
مێسی لەڕووبەروبونەوە لەگەڵ یانەکانی "گرانادا"، "ڕیاڵ بیتیس"، "لیڤانتی" و "ڤالێنسیا"، "لیگانێس و "بلباو" بەشێوەی بەردەوام یاریکردووە. چاوەڕوانیش ئەکرێت لە یارییەکانی داهاتوودا بەهەمان شێوە بەشداری بەردەوامی هەبێت و"کیکی سیتین"ـی ڕاهێنەر حەوانەوەی پێنەدات.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved