11/2/2020 09:40 PM

به‌ ڕۆیشتن كێشت دابه‌زێنه‌

باشترین رێگا بۆ دابەزاندنی كێش جوڵەكردنە، شێوازی بەرنامەی نانخواردنيش زۆرگرنگە بۆ دابەزاندنی كێش، لەكاتێكدا گرنگی بە وەرزشكردن بدە كە خواستی ئەوەت هەیە چەند كیلۆیەكی زیادە لە كێشت دابەزێنیت، هەروەها بۆ دابەزاندنی كێش گرنگە بزانیت چۆن كێشت دادەبەزێنیت، لەم بابەتەدا تیشك دەخەینەسەر 5 خاڵی بەهێز بۆ ئەوەی لەڕێگای جوڵەكردنەوە كێشت دابەزێنیت، لەكاتی راكردنداو رۆیشتن بەپێ و پاسكیل لێخوڕین.

1- لەكاتی وەرزشكردندا یان لەكاتی رۆیشتن بەپێ گرنگی بەجلوبەرگی وەرزش بدە، چونكە بەهۆی جلوبەرگی تایبەتی وەرزشەوە ئارەقدەكەیتەوەو خێراتر چەوری دەسوتێنیت.

2- لەكاتی رۆیشتن بەپێ گرنگی بەكات بدە، رۆژانە تەنها 30 خولەك بەسە بەڕێگادا بڕۆیت بۆ دابەزاندنی كێش.

3- لەكاتی دابەزاندنی كێشدا بەردەوام جوڵە بكە، هەروەها بە بەردەوامی گرنگی بە بەرنامەی نانخواردن بدە بۆئەوەی بەئاسانی بگەیتە ئەنجام.

4- لەكاتێكدا بەرنامەی دابەزاندی كێشت بەدەستەوەیە، پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت بۆ دڵنیابوونەوە تا زیان بەتەندروستیت نەگەیەنیت.

5- لەكاتی وەرزشكردندا یان رۆیشتندا بەهیچ شێوەیەك ئاسنی قورس هەڵمەگرە، چونكە بەهۆی هەڵگرتنی ئاسنی قورسەوە خێراتر كێش دانابەزێنیت، تەنها قورسایی كێشی جەستەی خۆت بەسە.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved