په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستی رۆمانسی له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگه‌كانی ژیان وه‌ك نه‌خۆشی و نیگه‌رانی و سترێس یارمه‌تیده‌ره. توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه ته‌نیا به بیركردنه‌وه له وه‌رگرتنی پشتیوانی له خۆشه‌ویسته‌كه‌تان توانایی هه‌ڵكردنی ئێوه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان باشتر ده‌بێت. توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن: په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆمانسی، ئاسه‌واری چه‌ندین هۆكاری ناڕه‌حه‌تی و سترێس كه‌مده‌كاته‌وه. بۆ نموونه توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كاتێك كه‌سێك ڕوبه‌ڕووی وروژێنه‌رێكی به‌ئازار ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكتردا بێت، كه‌متر هه‌ست به ئازار ده‌كات. تیمێكی ده‌روونناسان له زانكۆی ئاریزۆنا، توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا كه ئاشكرایكرد، ئاماده‌بوونی هاوبه‌شی ژیان ده‌توانێت یارمه‌تیتان بدات چۆن له‌گه‌ڵ سترێس هه‌ڵبكه‌ن و له‌وه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه ته‌نیا بیركردنه‌وه له خۆشه‌ویسته‌كه‌تان ده‌توانێت هه‌مان كاریگه‌ری ئه‌رێنی ببێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا داوا له به‌شداربووان كرا قاچیان بخه‌نه ئاوێكی سارد به قووڵایی 3 ئینچ و پله‌ی گه‌رمی 3.3 تا 4.4 سانتیگراد. سترێسی به‌شداربووان له‌ڕێگه‌ی پێوانی فشاری خوێن، ڕێژه‌ی لێدانی دڵ، گۆڕانی ڕێژه‌ی لێدانی دڵ پێش تاقیكردنه‌وه‌كه، كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌و دوای تاقیكردنه‌وه‌كه به‌راورد كرا. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆسته‌كه‌یان له‌لایان بوو یان ته‌نیا كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه بیریان له دۆسته‌كه‌یان ده‌كرده‌وه، فشاری خوێنیان كه‌متر بووه له‌وانه‌ی ته‌نیا بیریان له‌و ڕۆژه ده‌كرده‌وه كه به‌شداری ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕێژه‌ی لێدانی دڵ و گۆڕانی لێدانی دڵ بۆ هه‌موو به‌شداربووان وه‌ك یه‌ك بوو. خاك – تايبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure