د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا گرنگی خواردنی ژه‌می به‌یانی بۆ منداڵان ڕوونكردووه‌ته‌وه. د.ئاكۆ له بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: منداڵ به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی خواردنیان كه‌مه‌و كێشیان باش نییه، گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بخه‌ون ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی شه‌كر له له‌شیان كه‌مبكات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانا‌و گه‌شه‌ی مێشكی منداڵه‌كه، به‌تایبه‌ت له منداڵی ته‌مه‌ن 2 بۆ 8 ساڵ، بۆیه ده‌بینین گه‌ر منداڵ به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵنه‌سێت و نانی به‌یانی نه‌خوات، بێهێز ده‌بێت و توڕه‌و بێ مه‌زاج ده‌بێت و هه‌روه‌ها ئیشتیهای بۆ ژه‌مه‌كانی تری ئه‌و رۆژه‌ش باش نابێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ندێكجار منداڵه‌كه به‌بێ ژه‌می خواردنی به‌یانیان ده‌چێت بۆ قوتابخانه‌و له پۆلدا منداڵه‌كه وانه‌كان باش فێرنابێت و هه‌ندێكجاریش سه‌رئێشه‌و بێهێزی توشده‌بێت یان هۆشی نامێنێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی. هه‌روه‌ها ئاوونیشیده‌كاته‌وه كه هه‌ندێكجار منداڵه‌كه زوو ده‌خه‌وێت، به‌ڵام دایك و باوكی منداڵه‌كه دره‌نگ ده‌خه‌ون و به‌یانی دره‌نگ خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی یان نه‌خواردنی ژه‌می خواردنی به‌یانیان. بۆیه زۆر گرنگه منداڵ شه‌وان زوو بخه‌وێت و 2 كاتژمێر پێش نووستن هه‌ندێك خواردن بخوات و به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ستن و له ژه‌می به‌یانیان بڕێكی خواردنی باش بخوات له جۆری كاربۆهایدرات و برۆتین و چه‌وری وه‌ك شیر‌و هێلكه‌و ماست و په‌نیرو هه‌نگوین. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure