12/2/2020 11:10 PM

ژماره‌ی نوێی گۆڤاری جۆرناڵ ده‌رچوو

ژماره‌ی 44ى گۆڤاری جۆرناڵ كه‌ گۆڤارێكی سیاسی شیكارییه‌ ده‌رچوو، كه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی توێژینه‌وه‌و وه‌رگێڕانی له‌خۆگرتووه‌و ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌كان ده‌ریده‌كات.

گۆڤاری جۆرناڵ له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌، به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌ توێژینه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی توێژینه‌ له‌وانه‌، پارتی سیاسی له‌ باشووری كوردستان، په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی حزب له‌ عیراقدا، ئایا پارتی سیاسی ده‌توانێت به‌ره‌وپێش بچێت ئه‌گه‌ر سیستمه‌ سیاسییه‌كه‌ چه‌قبه‌ستوو بێت و .. هتد له‌خۆده‌گرێت.

به‌شی دووه‌م كه‌ بۆ وه‌رگێڕان ته‌رخانكراوه‌، له‌م ژماره‌یه‌شدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی وه‌رگێڕدراو خراونه‌ته‌ڕوو كه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ چه‌ند بابه‌تێك بكه‌ین، له‌وانه‌، ناكارایی حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ ئێران، نه‌خشه‌ی پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ ئێران دوای هاتنه‌ سه‌ركاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ جیهانی عه‌ره‌بیداو.. هتد.


خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved