د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به لاوازبوونی ده‌موچاو له‌كاتی ڕیجێم و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی. له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕوونیده‌كاته‌وه كه یه‌كه‌م شوێن ده‌موچاوم لاواز ده‌بێت، بۆ ڕێگریكردن له‌و كێشه‌یه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی پزیشكانی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژه به كۆمه‌ڵێك ڕێنمیایی ئه‌كه‌ن كه گرنگترنیان ئه‌مانه‌ن: *خواردنی بڕی پێویست له كاربۆهیدرات ڕۆژانه وه‌ك ئاردی بۆرو برنجی بۆرو گه‌نمه‌شامی. *خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو ڕۆژانه‌و به به‌رده‌وامی له‌نێوان ژه‌مه‌كان. *خواردنی سه‌وزه‌و میوه به‌تایبه‌ت میوه خۆماڵی و وه‌رزییه‌كان؛ ڕۆژانه دوو بۆ چوار جار له‌نێوان ژه‌مه‌كان وه‌ك ترۆزی، خه‌یار، ته‌ماته‌ی كوردی، هه‌رمێ، مزره‌سێو، قۆخ، هه‌ڵوژوه كاڵه‌ك، شوتی. *بڕی پێویست له پڕۆتینه ڕووه‌كی و ئاژه‌ڵیه‌كان بخۆ ڕۆژانه، وه‌ك هێلكه، شیره‌مه‌نیه‌كان، پاقله‌مه‌نیه‌كان، ماسی، هتد.. *وه‌رزشكردن ڕۆژانه بۆ یه‌ك سه‌عات یان زیاتر. *به‌كارنه‌هێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش بێ ڕاوێژی پزیشكی پسپۆڕی خۆراك. *دووركه‌وتنه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه‌و بیبسی و كۆلای دایت؛ نه‌خواردنه‌وه‌یان باشتره. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure