13/2/2020 02:33 PM

دەستیلەكاركێشایەوە

یۆرگن كلینسمانی راهێنەری یانەی هێرتابەرلین بەشێوەیەكی دوور لە چاوەڕوانی دوای 76 رۆژ لە دەستبەركاربوونی لە یانەكە دەستی لە كاركێشایەوە.
كیلینسمان بەهۆی خراپی ئەنجامەكانی یانەكە لەماوەی رابردوودا وەكو راهێنەری كاتی یانەكە دەستبەكاربوو كە سەرەتا یانەكە زنجیررەیەك سەركەوتنی لەسەریەكی تۆماركرد.
هەرچەندە یانەكە لەژێر سەرپەرشتی كیلنسمان لە ناوچەی سووری دابەزین بۆ خولی پلە 2 دووركەوتەوەو ئێستا لەپلەی 11 دایە بەڵام ئەو راهێنەرە بڕیاری دا واز بهێنێت.
هێرتابەرلین لەدوا 5 یاری لەژێر سەرپەرشتی كلینسمان تەنها یارییەكی بردۆتەوە و لەدواین یاریش بە ماینز دۆڕا، ئەمەش وای لەو راهێنەرە كرد كە شوێن بۆ راهێنەرێكی تر چۆل بكات.
كلینسمان كە پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەمریكا و یانەی بایرن مونشن بووە سەرەڕای دەستلەكاركێشانەوەكەی بەڵام لە یانەكە بەردەوام دەبێت كە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی یانەكەیە.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved