كاوه حاجی عه‌زیز (مدخلان الی الادب الكردی) یاخود (دوو ده‌روازه بۆ ئه‌ده‌بی كوردی) نامیلكه‌یه‌كی زۆر به‌نرخی به‌هه‌شتی (د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول)ه كه مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی _ زانكۆی سلێمانی به قه‌واره‌ی (78) لاپه‌ڕه بڵاویكردۆته‌وه. ئه‌م نامیلكه‌یه كه مه‌خابن د. عیزه‌دین به‌وه نه‌گه‌یشت بیبینێ. دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی گرنگ ده‌رباره‌ی (شیعر و چیرۆك)ی كوردی به زمانی عه‌ره‌بی ده‌گرێته خۆ ئه‌توانم بڵێم وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌نرخ داده‌نرێت به‌تایبه‌تی بۆ رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی بكه‌ن هه‌رچه‌نده شێوازێكی سردی ئاماژه‌ی به مێژووی شیعر و چیرۆكی كوردی كردووه زیاتر پێناسه‌یه‌كه بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌دیب و قۆناغه جیاجیاكانی مێژووی شیعر و چیرۆكی كوردی وێڕای ئه‌ده‌بی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت و هیچ نووسه‌رێك په‌راوێز ناخات. روناكی ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین حاڵه‌تی ته‌مومژاوی وا كه به زمانی كوردی به جۆرێكی دی خوێندومانه‌ته‌وه، به‌هه‌شتی د. عیزه‌دین به جۆرێك ئه‌ده‌بی كوردی به عه‌ره‌ب ده‌ناسێنێت كه هه‌میشه له لووتكه‌دا بێت و هیچی له ئه‌ده‌بی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه كه‌متر نه‌بێت وه‌ك هاوڕێم عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی ره‌خنه‌گر و نووسه‌ر كه سه‌رپه‌رشتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی كردووه باس له‌وه ده‌كات: ( كه كاتی خۆی به‌هه‌شتی د. عیزه‌دین دوو وتاری گرنگی له‌سه‌ر چیرۆك و شیعر به زمانی عه‌ره‌بی له ساڵانی هه‌شتاكان نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له گۆڤاری (الاقلام) و (گه‌لاوێژی نوێ) بڵاویكردونه‌ته‌وه، له‌به‌ر گرنگی توێژینه‌وه‌كانی به باشمان زانی، دوای ره‌زامه‌ندی خۆی وه‌ك نامیلكه‌یه‌ك به چاپمان نه‌گه‌یاند، به‌ڵام هه‌زاران حه‌یف كه خۆی نه‌یبینی). به ویژدانه‌وه ده‌ڵێم: ئێمه قه‌رزاری د. عیزه‌دینین زۆریش نه‌ك كه‌م ئه‌م كتێبه دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كجار گرنگن له‌سه‌ر چیرۆك و شیعر به زمانی عه‌ره‌بی، له‌كاتێكا نووسراون یاخود بڵاوكراونه‌ته‌وه كه كورد قاتوقڕ ده‌كرا ئه‌م ده‌یوت كورد مرۆڤه و رۆشنبیر و نووسه‌ری هه‌یه چیرۆنووس و شاعیری هه‌یه. له‌كاتێكا ئه‌و ده‌یوت كورد خاوه‌نی چه‌ندین داستانی وه‌ك لاس و خه‌زاڵ و مه‌م و زین و شیرین و فه‌رهاد…. هتد هه‌یه خاوه‌نی چه‌ندین نووسه‌ر و شاعیر وه‌ك نالی و سالم و كوردی و پیره‌مێرد و ره‌حیمی قازی و بله و گۆران و كامه‌ران و دیلان…هتد هه‌یه. ئێمه قه‌رزاری ئه‌وین له‌كاتێكا مێژووی قه‌ڵه‌می ئه‌م گه‌له به گه‌لی عه‌ره‌ب ده‌ناسێنێ و پێناسه‌ی روناكبیری ئێمه له روپه‌ره‌ی گۆڤاره‌كانی ئه‌واندا بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌تا ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له‌سه‌ر چیرۆكی كوردی نووسیوێتی له‌ساڵی 1985 له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی كورد و به‌عس دا له گۆڤاری (الاقلام) بڵاوده‌كاته‌وه. ده‌توانم بڵێم تاكو ئێستاش كه رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب به‌و ویژدانه‌وه له ئێمه ده‌ڕوانن تا راده‌یه‌ك له ته‌رجه‌مه‌كانی ئه‌م زاته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئه‌م بابه‌ته به‌راستی توێژینه‌وه‌یه‌كی وردتری ده‌وێ ناكرێ هه‌ر وا به سانایی تێی بڕوانین. ئه‌م نامیلكه به‌نرخه هه‌وڵه‌كانی تری به‌هه‌شتی د. عیزه‌دینمان بیرده‌خاته‌وه كه به زمانی عه‌ره‌بی به نووسین یا وه‌رگێڕان بڵاویكردونه‌ته‌وه وه‌ك (حول الصحافە الكردیە، الواقعیە فی الادب الكردی، احمدی خانی شاعرا و مفكرا، بحوپ و شژرات، بگولە الكرد فی ملحمە قلعە دمدم، عبدالله گوران الاپار الشعریە الكاملە، مسالە كردستان، د. عبدالرحمن قاسملو، دراسە فی الادب الفولكلورالكردی، …هتد) چه‌ندین به‌رهه‌می تر كه له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌میان بزافی روناكبیری كورد به زمانی عه‌ره‌بی به گه‌لی عه‌ره‌ب ده‌ناسێنێت چ ناساندنێك! هه‌رده‌م وه‌ك چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان تا ئه‌به‌د په‌نجه بۆ خۆر درێژ ده‌كه‌ن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure