14/2/2020 08:07 PM

له چین ژمارەی توشبووان به كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

بەپێی نوێترین ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، 15 هەزار كەسی تر لە وڵاتی چین توشی ڤایرۆسەكە بوون. 

لیژنەی پزیشكی نیشتمانی لە وڵاتی چین، نوێترین ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای  راگەیاندووە، لەو راپۆرتەدا هاتووە: ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین بۆ 63 هەزارو 851 حاڵەت بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی ئەو توشبووانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزارو 380 كەس بەرزبووەتەوە. 

هەروەها روونیشكراوەتەوە: لە هەرێمی هۆبی لە وڵاتی چین رێژەكە بۆ چوار هەزارو 830 حاڵەت بەرزبووەتەوەو 116 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

ئاماژە بەوەش دراوە: 15 هەزار هاووڵاتی تريش لە وڵاتی چین توشی ڤایرۆسەكە بوون. 

خاك - ئاژانسەكان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved