14/2/2020 08:10 PM

دیداری شێروانە بۆ شیعرو لێکۆڵینەوە به‌ڕێوه‌چوو

ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان و نووسەرانی کەلار، یەکەمین دیداری (شێروانە) بۆ شیعرو لێکۆڵینەوە له‌ شاری كه‌لار سازكرد.

لە دیدارەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕۆشنبیران و لێکۆڵەرو ئەدیبان و مامۆستایانی زانکۆ، لە ھەرچوار پارچەی کوردستان بەشداربوون  بؤ ماوەی دوو ڕۆژو بەشێکی دیدارەکە کە خۆی دەبینێتەوە لە چەند پانێلێک لە کۆلێجی پەروەردە لە زانکۆی گەرمیان ئەنجامدەدرێت.

ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان و نووسەرانی کەلار؛ ڕێکخراوێکی ناحکومی قازانج نەویستی سەربەخۆیە کە ئامانجیان کۆکردنەوەی شاعیران و نوسەرانی دەڤەرەکەیە لەنێو ڕێکخراوەکە، داکۆکیکردن لە مافەکانیان و ھەروەھا سازدانی کۆڕو سیمینارو بلاوکراوەو ھەماھەنگیکردنی نێوان رێکخراوەکان دەزگاکانی دەوڵەت.


خاك - پوكميديا

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved