15/2/2020 01:56 PM

ناساندنی وڵاتان-پاکستان

"پاکستان" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری ئیسلامی پاکستان" وڵاتێکە کە لە باشووری کیشوەری "ئاسیا"ـدا سەقامگیر بووە. "پاکستان" وڵاتێکە کە بە هۆی ڕێژەی جەماوەری دانیشتۆوە پلەی شەشەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهانی پێ بەخشراوە، جەماوەری دانیشتووی "پاکستان" پتر لە 212.7 ملیۆن کەسن. لە جیهان‌دا وەک سی و سێهەمین وڵاتی گەورە سەیر ئەکرێت و رادەی بەرینایی ئەم وڵاتە بریتییە لە 881913 کیلۆمەتری چوارگۆشە. "پاکستان" بە درێژایی 1046 کیلۆمەتر سنووری دەریایی هەیە لەگەڵ دەریای عەرەبی و کەنداوی عەمان لە باشوورەوە و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ وڵاتی "هیندستان" هاوسنوورە. لە رۆژئاواوە لەگەڵ "ئەفغانستان" دراوسێیە و لە باشووری رۆژئاواییەوە لەگەڵ "ئێران" و لە باکووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ "چین" هاوسنوورە. ئەم وڵاتە بەشێوەیەکی زۆر ناسک بەهۆی کۆریدۆری "ڤاخان"ـی وڵاتی " ئەفغانستان"ـەوە لە "تاجیکستان" جیا کراوەتەوە و هەروەها سنووری دەریایی هاوبەشی هەیە لەگەڵ "عۆمان"
ئەو شوێنەی کە ئەمرۆکە پێی ئەگوترێ "پاکستان" بەشێک بووە لە هەندێک کەلتوور و ئایینی جیاواز لەمێژوودا کە بەشی هەرە زۆریان لەڕاستی‌دا بەشێک بوون لە وڵاتی "هیندستان". ئەم شوێنە لە مێژوودا رابردوویەکی زۆر کۆنی هەیە و ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "نئۆلێتیک" و سەردەمی "برۆنز" و ئەم شوێنە ناوی "دۆڵی شارستانییەت" بووە و دواتر لە لایەن هەندێک دەسەڵاتی جیاوازەوە بەڕێوە چووە کە ئەمانە لە باری ئایینی و کەلتوورییەوە جیاواز بوون، بۆ وێنە لەم ناوچەیەدا جەماوەری "هیندو" و " هیند و یۆنانی" و "مۆسوڵمان" و " تۆرک و مەغۆل" و هەروەها "ئەفغانی" و تەنات" سیک"ـیشی تێدا ژیاون.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved