15/2/2020 02:56 PM

میل گیبسۆن؛ ئەکتەری بەئەزموون و دەرهێنەری پڕ هەرا

جیهانی میل گیبسۆن لەساڵانی رابردوو لەدنیای سینەما و ژیانی تاکەکەسیدا هاوشێوەی گێژاو بووە. گیبسۆن لەساڵی 1977ـدا وەکو ئەکتەرێکی ئاسایی پێی نایە ناو گۆڕەپانی سینەماوە، تا ئەوەیکە لەناو فیلمی "مەکسە شێت/ Mad Max"ـدا رۆڵی گێڕا و ئەمەش بووە خاڵی وەرچەرخان لەژیانی پرۆفیشناڵی ئەم ئەکتەرە ئەمریکییەدا. لەپاش ئەم فیلمە، گیبسۆن بوو بە ئەستێرەی فیلمە ئەکشنەکان و لە زنجیرە فیلمەکانی "چەکی مەرگ‌هێنەر/ Lethal weapon" بە دەرهێنەری "مارتین ریگز" بەشداری کرد.
لەدوای دەورەیەک ئیشی ئەکتەریی سەرکەوتوو و ڕۆڵگێڕان لەچەندین فیلمی "باستەر"ـدا، بڕیاریدا بەختی خۆی لەجیهانی دەرهێنەریدا تاقی بکاتەوە و یەکەم ئەزموونی دەرهێنەری خۆی لە ساڵی 1993و بە فیلمی "پیاوی بێ رواڵەت/ The Man Wiithout a Face" دەست پێکرد. پاشان لەساڵی 1995ـدا دەرهێنەریی فیلمی "دلێر/ Braveheart"ـی خستە ئەستۆ و هاوکات رۆڵی یەکەمی فیلمەکەشی ئەگێڕا. ئەم فیلمە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەزموونەکانی گیبسۆنە لەبواری دەرهێنەریدا و لەلایەن رەخنەگران و خاوەن ڕایانی سینەماوە زۆری ئاوڕ لێدراوە. گیبسۆن ماوەیەک وازی لەدەرهێنەری هێنا بەڵام بە یەکێک لە پڕ باس و خواسترین فیلمەکانی مێژووی سینەما واته "کێشەکانی مەسیح/ The Passion of the Christ" گەڕایەوە.
ئەم فیلمە بەهۆی وێنەسازییەکی ئازایانه و بوێرانە لە لەخاچدرانی عیسا مەسیح و هەروەها تۆمەتی دژە-جوولەکە بوونی گیبسۆن بوو بە پرۆژەیەکی پڕ هات و هاوار. پاش چەند ساڵ بایکۆت بوون بەهۆی بیرۆکەی توندڕەوانە لەجیهانی سینەما و هەروەها بۆچوونە نائاساییەکانی لەژیانی تاکەکەسیدا، گیبسۆن جارێکی دیکە لە ساڵی 2016ـدا بە فیلمی "Hachsaw Ridge" گەرایەوە بۆ پلەکانی یەکەمی هۆلیوود و ئەم جارەیان لەڕێوڕەسمی ئۆسکاردا چەندین خەڵاتی پێشکەش کرا.

 

سەرچاوە: whatcultur

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved