هه‌موو ساڵێك و له رۆژی 14-2 دا له هه‌موو وڵاتانی جیهان یادی رۆژی خۆشه‌ویستی "ڤالانتاین" ده‌كرێته‌وه، كه له‌و رۆژه‌دا عاشقه‌كان تێیدا گوڵی سور پێشكه‌شی یه‌كتر ده‌كه‌ن، وه‌ك ده‌ربڕینێكی جوان بۆ عه‌شقه‌كه‌یان. به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ له وڵاتی چین به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و یاده به شێوه‌یه‌كی تر كرایه‌وه، كه تێیدا ئه‌مجاره نه ماچكردن نه له‌ئامێزگرتنی یه‌كتری تیانه‌بوو، به‌ڵكو هه‌موو كه‌سه‌كان به ماسك و ده‌ستكێشی خۆپاراستن پیرۆزباییان له یه‌كتر ده‌كرد. خاك - سكای نیوز العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure