پێشبینی ده‌كرێت له نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌وه 16-2-2020 به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای سوور‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببێته هه‌وری ته‌واو و پاشان بارانبارین ده‌ستپێده‌كات. به‌پێی ئاژانسه‌كانی كه‌شوهه‌وا، سه‌ره‌تاش كاریگه‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ناوچه‌كانی هه‌ولێرو بادینان و سۆران و كه‌ركوك ده‌رده‌كه‌وێت، پاشانیش له ئێواره‌ی یه‌كشه‌مه‌وه بۆ شه‌وه‌كه‌ی شه‌پۆلی بارانبارین فراوانتر ده‌بێت و كاریگه‌ری شه‌پۆلی ده‌ریای سوریش ده‌رده‌كه‌وێت و بارانبارین ته‌واوی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه‌و ڕێژه‌ی بارانه‌كه‌ش له‌نێوان مامناوه‌ند بۆ باش ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه بۆ به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه لوتكه‌ی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانی مامناوه‌ند بۆ باش هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئه‌گه‌ری دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما هه‌یه به‌ڕێژه‌ی 3 بۆ 5 پله‌و هاوكات ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه له چۆمان و ماوه‌ت و پێنجوێن و ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و هه‌ولێر به‌ڕێژه‌ی 4 سم بۆ 10 سم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ڕێژه‌ی بارانبارین له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌نێوان 16 بۆ 42 ملم بێت، هه‌روه‌ها خێرای با هه‌ندێك كاتی ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌ندێك ناوچه زۆر چالاك ده‌بێت. بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت، شه‌پۆله‌كه دوو به‌ش بێت، به‌شی یه‌كه‌م له یه‌كشه‌ممه تا دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژی سێشه‌م كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری باران نیه، به‌شی دووه‌میش پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه تا شه‌وی پێنجشه‌ممه دووباره هه‌ردوو ده‌ریاكه شه‌پۆل ده‌نێرن و ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕو هه‌وره تریشقه‌ی توند هه‌یه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure