16/2/2020 03:45 PM

سەردانکردنی "ئیوانکا ترەمپ" لە مزگەوتی "شێخ زاید"ـی دوبەی بە حیجابەوە+وێنە

"ئیوانکا ترەمپ" بۆ بەشداری کردن لەدانیشتنی دوو رۆژەی کۆمەڵەی جیهانیی ژنان گەیشتە دوبەی. کچە گەورە و راوێژکاری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا، یەکێکە لەوتاربێژە سەرەکییەکانی ئەم دانیشتنە کە ئەمڕۆ و سبەی لەدوبەی بەڕێوە ئەچێت. رۆژی شەممە، ئیوانکای تەمەن 38 ساڵ رۆژێکی قەرەباڵغی لەدوبەی تێپەڕ کرد. ئەو لەگەڵ چەندین ژنی خاوەنکاری ئیماراتی و بەرپرسانی حکوومی ئەم وڵاتە چاوپێکەوتنی کرد.


لەکۆتاییەکانی رۆژی رابردوودا "ئیوانکا" سەردانی گەورەترین مزگەوتی ئەم وڵاتە و یەکێک لە گەورەترین مزگەوتەکانی جیهانی کرد واتە مزگەوتی "شێخ زاید". ئەم سیاسەتوانە ئەمریکییە کە ساڵی 2009 و پاش هاوسەرگیری لەگەڵ "جرێد کۆشنر" هاتە سەر ئایینی یەهوودی، کاتێک رۆیشتە ناو مزگەوتەکەوە لەچکی لەسەر کردبوو. "ئیوانکا" لەم دیدارەدا جلێکی داپۆشراوی درێژی 690 دۆلاری لەبەر کردبوو کە سەرجەم جەستەی داپۆشیبوو. ئیوانکا بە قاچی رووتی بەناو مزگەوتەکەدا ئەگەڕا. وەک لەوێنەکاندا دەردەکەوێ، ئیوانکا بە بینینی شکۆی ئەم مزگەوتە سەرسام بووە و چۆتە ناو فکرەوە.


"ئیوانکا" رۆژی رابردوو لەگەڵ چەندین ژنی چالاکی بواری ئابووری دیدار و گفتوگۆی کرد. لەو بەرپرسە ژنانەی کە "ئیوانکا" چاوپێکەتنی لەگەڵ کردن ئەتوانین ئاماژە بکەین بە "ریم الهاشمی" وەزیری هاوکارییە ناودەوڵەتییەکان، "نورا الکعبی" وەزیری رۆشنبیری و "سرار الامری" وەزیری زانستەکان.


"ئیوانکا" لە چەند هەفتەی رابردوودا چالاکییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاد کردووە و ئەم بابەتەش پەیوەندی هەیە بە سەلمێنرانی بێ تاوانی باوکی لە ئەنجومەنی پیران. هەر ئەو جۆرەی وا چاوەڕوان ئەکرا "ئیوانکا" لە پۆستەکانی خۆیدا رەخنەی لەو کەسانە گرتووە کە لێپرسینەوەیان لەباوکی کردووە.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved