مایا رعێدی شاجوانی لوبنان یه‌كه‌م شاجوانی ئه‌و وڵاته‌یه به تاجه‌كه‌ی سه‌ریەوە شو بكات، واته هێشتا هه‌ر خاوه‌نی نازناوی شاجوانی لوبنانه. مایا له ساڵی 2018دا نازناوی شاجوانی لوبنانی به‌ده‌ست هێنا له نێوان 30 كچی شۆخ‌و شه‌نگدا یه‌كه‌م ده‌رچوو، به‌ڵام بۆ ساڵی 2019ش هه‌ر خۆی شاجوان بوو، چونكه به‌هۆی بارودۆخی ناهه‌مواری سیاسی وڵاته‌كه‌یه‌وه كێبڕكێی شاجوان نه‌كراوه‌و تا ئێستاش مایا خاوه‌نی تاجی شاجوانه. خاتو مایا له ئینستاگرامه‌كه‌ی خۆیدا وێنه‌و هه‌واڵی شوكردنه‌كه‌ی به برونۆ حه‌تی بڵاوكرده‌وه كه خاوه‌نكارێكی لوبنانییه‌و له كۆمێنتێكیشدا نووسیویه‌تی: بوومه ده‌زگیرانی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشم ده‌وێ.. ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure