16/2/2020 07:26 PM

سیستمی به‌رگریت به‌هێزبكه‌

پزیشكانی ئه‌ڵمانیا له‌ توێژینه‌وه‌یاندا له‌ كاریگه‌رییه‌كانی خه‌وتنیان له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ كۆڵیوه‌ته‌وه‌و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌شت كاتژمێر ده‌خه‌ون و كوالێتی خه‌ویان باشه‌، خانه‌كانی سیستمی به‌رگرییان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر هۆكاره‌ نه‌خۆشخه‌ره‌كان باشتره‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مخه‌ون زیاتر توشی هه‌وكردنه‌ جیاوازه‌كان ده‌بن، چونكه‌ سیستمی به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازتره‌ به‌راورد به‌وانه‌ی خه‌ویان باشه‌.

توێژینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر زیانه‌كانی كه‌مخه‌وی كراون به‌وپێیه‌ی كه‌مخه‌وی مه‌ترسی چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن زیاد ده‌كات، له‌وانه‌ خه‌مۆكی، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره‌.

خاك - س: گۆڤاری هییه‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved