17/2/2020 10:52 AM

کەسایەتییەکان-ژۆزێ دێ سان مارتین

"ژۆزێ فرانسیسکۆ دێ سان مارتین ماتۆراس" کە بەشێوەیەکی ئاسانتر ناسراوە بە " ژۆزێ دی سان مارتین" یان "ئێل لیبێراتۆر"ـی "ئەرجەنتینی" و "چیلی" و "پیروو" کەسایەتییەکی نیزامی بوو کە ژەنەڕاڵێکی "ئیسپانی- ئەرجەنتینی" بوو و هەروەها رێبەری بەشی باشووری و بەشی ناوەندی "ئەمریکای باشووری" بوو کە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە هەوڵیدا بۆ سەربەخۆ بوون و رزگار بوون لەدەست ئیمپراتۆری ئیسپانی و وەک کەسایەتییەکی پارێزەری "پیروو" رۆڵی بینی. ئەو لە "یاپیۆ" کە بەشێک لە "ئەرجەنتینی" مودیرنە لەدایکبوو و لە تەمەنی حەوت ساڵاندا "ڤیسیرۆیاڵتی" کە سەر بە ناوچەی "ریۆ دێ لاپارتە"ـیە جێهێشت و بۆ خوێندن رووی کردە شاری "مالاگا" لە "ئیسپانیا"
لەساڵی 1808ـدا کە "مارتین" بەشداری لەشەڕی نیمچە دورگەدا کرد دژ بە "فەڕەنسا" پێوەندی لەگەڵ "لەندن" گرت کە داشدارییان لە سەربەخۆیی "ئەمریکای باشوور" لە ژێر دەسەلاتی "ئیسپانیا" ئەکرد. لە ساڵی 1812ـدا ئەو بەپاپۆڕ کەوتە ڕێ بەرەو "بۆینس ئایرس" و خزمەتەکانی خۆی پێشکەشی پارێزگا یەکگرتووەکانی "ریۆ دێ لاپارتە" کرد کە ئەبێتە "ئەرجەنتین"ـی مودیرن. پاش شەڕی "سان لۆرێنزۆ" واتە ئەو کاتەیکە فەرمانی ئەکرد بەسەر سوپای "باشوور"ـدا لە ساڵی 1814ـدا، دەستی کرد بە دارشتنی پلانێک بۆ شکست پێهێنانی هێزی "ئیسپانیا" کە ترسی خستبووە ناو دڵی پارێزگا یەکگرتووەکانی "باکوور"ـەوە و بۆ ئەم شەڕە کەڵکی لە ڕێگایەکی جیاوازی پاشایی وەرگرت و لە لایەن "پیروو"ـەوە هێرشی کردنە سەر. ئەم کردەوەیە بووە هۆی ساز بوونی سوپایەکی نوێ واتە سوپای "ئاند" لەپارێزگای " کۆیۆ" لە وڵاتی "ئەرجەنتین"ـدا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved