17/2/2020 10:54 AM

مێژوو-شەڕی ناوخۆی "چیلی" لە ساڵی 1891ـدا

شەڕی ناوخۆی "چیلی" لە ساڵی 1891ـدا بریتی بوو لەشەڕێک لەناو وڵاتی "چیلی"ـدا لەناو خودی جەماوەری ئەو وڵاتەدا کە دابەش ئەبوون بەسەر دوو بەشی دیاریکراو واتە ئەو لایەنەی کە پشتیوانی لە "کۆنگرێس" ئەکرد و ئەو لایەنەی کە داشداری لە "سەرۆک کۆمار" ئەکرد واتە لایەنگرییان لە "جۆزێ مانۆوال بالماسیدا" ئەکرد کە لە ماوەی نێوان رێکەوتی 16 ئەیلوولی ساڵی 1891ـەوە تا 18 کانوونی دووهەمی ساڵی 1891 سەرۆک کۆمار بوو. شەڕەکە شەڕێک بوو لە نێوان سوپای "چیلی" لەگەڵ هێزی دەریایی "چیلی" کە سوپا پشتیوانی لە سەرۆک کۆمار ئەکرد و هێزی دەریاییش لایەنگری لە کۆنگرێس ئەکرد. ئەم شەڕ و پێکدادانە بە تێکشکانی سوپا و هێزەکانی سەرۆک کۆمار کۆتایی پێهات و بەم جۆرە کۆنگرێس سەرکەوت و لە دەرئەنجامی ئەم شکستەدا سەرۆک کۆمار "بالماسیدا"ـش خۆکوژی کرد. لە مێژوونووسی وڵاتی "چیلی"ـدا ئەم شەڕە ئەبێتە نیشانەیەک بۆ دیاریکردنی کۆتایی هاتنی سیستەمی کۆماری لیبرال و سەرهەڵدانی سیستەمی پەرلەمانی.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved