ئاهه‌نگی به‌خشینی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئه‌مساڵ له رووی راگه‌یاندن‌و میدیاییه‌وه شكستێكی مێژوویی تۆمار كرد، به راده‌یه‌ك تا ئێستا شكستی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. ئاهه‌نگی ئه‌م جاره‌ی ئۆسكار به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی پێشوو شه‌ش ملیۆن بینه‌ری كه‌م كردووه له كاتی په‌خشكردنی راسته‌وخۆدا، كه كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی په‌خشی كرد. ره‌خنه‌گران له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن: ئاهه‌نگی ئه‌م ساڵی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار سێ سه‌عات‌و نیوی پێچووه‌و زۆر خاو‌و خلیچك‌و بێزاركه‌ر بووه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له بیری بینه‌راندا نامێنێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به ئاهه‌نگی ئۆسكاری 2014 كه له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا 43 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو ئه‌وا ئاهه‌نگی ئه‌م ساڵ كه ته‌نیا 23,6 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه، شكستێكی گه‌وره‌یه. جێی ئاماژه‌یه ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار له دوای 2014وه به‌رده‌وام بینه‌ری كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هیچ ساڵێك هێنده‌ی ئه‌م ساڵ كه‌م نه‌بووه. سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure