د.كامه‌ران ئه‌حمه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له ڕانیه بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا به چه‌ند خاڵێك چاره‌سه‌ری په‌تای وه‌رزی له ماڵه‌وه ڕوونكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: 1-خواردنی بڕێكی باش له شله‌مه‌نی وه‌ك ئاو و شه‌ربه‌تی تازه دروستكراو بۆ دووركه‌وتنه‌وه له وشكبوونه‌وه. 2-خواردنی میوه‌و سه‌وزه، هه‌روه‌ها خواردنی هه‌نگوین بۆ كۆكه باشه، به‌ڵام نابێت هه‌نگوین بدرێت به منداڵی خوار یه‌ك ساڵ. 3-پشوو وه‌رگرتن و مانه‌وه له ماڵه‌وه. 4-نیو كه‌وچكه چا خوێ بكه‌ره ناو په‌رداخێك ئاو و غه‌رغه‌ره‌ی پێبكه بۆ ئازار‌و خورانی قوڕك به‌سووده، ئه‌م غه‌رغه‌ره‌یه بۆ منداڵی خوار ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ گونجاو نیه. 5-چاره‌سه‌ری لوتگیران به قه‌تره‌ی نورمال سه‌لاین. كه له ئاو و خوێ دروستكراون زیانیان نیه. 6-به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌تاو دژه ئازار وه‌ك پاراسیتامۆڵ و بڕۆفین بۆ هه‌ندێك حاڵه‌ت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure