18/2/2020 02:17 PM

ناساندنی وڵاتان - بەلژیکا


"بەلژیکا" یان بەشێوەی فەرمی "حکومەتی بەلژیکا" وڵاتێکە لە ئەورووپای رۆژئاوایی‌دا سەقامگیر بووە. لە باکوورەوە لەگەڵ "نەرویج" هاوسنوورە و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ "ئەڵمانیا" دراوسێیە و لە باشووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ " "لیکزینبۆرگ" هاوسنوورە و لە باشوری رۆژئاواییەوە لەگەڵ "فەڕەنسا" و لە باکووری رۆژئاواییەوە لەگەڵ دەریای باکوور هاوسنوورە. ئەم وڵاتە شوێنێکی بە بەرینایی 30688 کیلۆمەتری چوارگۆشەی داگیر کردووە و رێژەی دانیشتووانی بریتین لە 11.4 ملیۆن کەس. پایتەخت و گەورەترین شارەکەی ناوی "براسێل"ـە و ناوی شارە گرنگەکانی‌تری بریتین لە " ئەنتڤێرب" و " گینت" و "شارلێرۆی" و " لیێژ".
سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی "بەلژیکا" بەشێوەی پاشایی یاسایی فێدرالە و سیستەمی پەرلەمانی هەیە. شێوەی بە رێکخراوە کرانی ئەم وڵاتە ئاڵۆزە و لەسەر بنەمای زمانی و ناوچەیی دامەزراوە. لەم وڵاتەدا سێ شوێنی تەواو ئۆتۆنۆمی بوونیان هەیە کە بریتین: لە باکوورەوە "فلاندێر" و لە باشوورەوە "ڤالۆنیا" و هەروەها "براسێل"ـی پایتەخت. ""براسێل" یەکێک لە بچووک‌ترین ناوچەکانە بەڵام لە گشتیان قەرەباڵغ‌ترە و هەروەها لە گشتیان دەوڵەمەندترە.
"بەلژیکا" شوێنی ژیانی دوو کۆمەڵگا و دوو زمانی جیاوازە، جەماوەرێک کە بە زمانی "هۆڵەندی" قسە دەکەن واتە زۆربەی کۆمەڵگای "فلاندێرز" کە نزیکەی لە سەدای 59ـی جەماوەری ئەو وڵاتە پێکدێنن و دووهەم بەش جەماوەری "فەڕەنسی زمان"ـن کە نزیکەی لە سەدا چلی "بەلژیکا" پێکدێنن. جەماوەرێکی زۆر کەمی "ئەڵمانی زمان"ـیش هەن کە نزیکەی لە سەدا یەکی جەماوەری ئەم وڵاتە پێک دێنن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved