18/2/2020 04:09 PM

سیما دەنگییەكان لە ئایەتی تەوحید لە قورئانی پیرۆزدا

 

ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە، بەم دواییە ئەو توێژە رە كوردانەی ڵێكۆڵینەوەكانیان بە زمانی عەرەبی دەنووسن لەلایەن دەزگا ناسراوەكانی بەخش و بڵاوكردنەوە عەرەبیەكانەوە دەكرێنە كتێب و بڵاو دەكرێنەوە.
لەم بوارەدا و لە ماوەی ڕابردودا، د. كوردیا ئەحمەد حەسەن ساڵح مامۆستا لە بەشی عەرەبی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی كتێبێكی بڵاوكردۆتەوە بە ناونیشانی (سیما دەنگییەكان لە ئایەتی تەوحید لە قورئانی پیرۆزدا).
ئەم كتێبە لە بنەمادا نامەیەكی ماستەرە بە ناونیشانی (سیما دەنگییەكان لە ئایەتی تەوحید لە قورئانی پیرۆزدا)، لەبەر رۆشنایی تیۆری فۆنۆلۆژیای بەرهەمهێنان.
ئەم لێكۆڵینەوەیە باس لە سیما جیاكەرەوەكانی دەنگ دەكات كە لە هەڵچوونە دەروونیەكان بەدی دەكرێت لەگەڵ دەست نیشان كردنی لایەنی فۆنۆلۆژی و واتایی سیمای دەنگەكان، كە لە ئایەتی تەوحیددا هەن، لە چێوەی قوتابخانەی گواستنەوەو بەرهەمهێنان و گواستنەوەی لە قوتابخانەی فۆنۆلۆژی بەرهەمهێنان، هەرچەندە  تیۆری جیاجیا بۆ فۆنیم و توێژینەوەو شیكردنەوە كراون.بەڵام تیۆری سیما جیاكەرەوەكان بنەمای سەرەكی كارەكەيە، و بە چەند قۆناخێكدا تێپەڕیوە.
قۆناغی یەكەم قۆناخی دەستنیشانكردنی ئەو ئایەتانەیە كە كراونەتە نموونە بۆ لێكۆڵینەوەكەو سیمای ئایاتی تەوحیدیان تیا بەدی دەكرێت.
ئنجا لە قۆناخی دووەمدا نموونەكان لە روانگەی فۆنەتیكی و فۆنۆلۆژی بە ئامێرو تاقیگەی تایبەتی شیكراونەتەوە بە شێوازێكی ئاماری.
لە قۆناخی سێیەمدا ئەو ئایەتانە شیكراونەتەوە، و بۆ نموونە بە چەند پرۆگرامێكی جیای وەك (SPSS).
نامەكە لە پێشەكییەك و دوو بەش و ئەنجام پێكهاتووە، چەند پاشكۆیەك لەسەر شێوازی خشتە پێكهاتووە تیایاندا سیما جیاكەرەوەكانی هەندێ‌ ئایەت دەستنیشان كراون، لە پێشەكیدا شیكردنەوەی سیما دەنگییەكان لە ئایەتی تەوحیددا كراوەو لێكۆڵینەوەی جیاوازی سورەتی مەدەنی و مەكی بەئەنجام گەیەنراوە لەگەڵا پەیڕەوی ریتم لە سیما دەنگییە جیاكەرەوەكان:
بەشی یەكەم تەرخانكراوەی بۆ مێژووی سەرهەڵدانی سیما دەنگییە جیاكەرەوەكان (فۆنەتیكی  و فۆنۆلۆژی).بەشی دووەم، بۆ لێكۆڵینەوەی جیاكەرەوەكانی دەنگ تەرخانكراوە.لە كۆتاییشدا ئەو دەرئەنجامانە خراونەتەڕوو كە لەم نامەیەدا بەدەست هێنراون.
شایەنی ئاماژە پێكردنە: لیژنەی هەڵسەنگاندنی نامەی ماستەرەكەش پێكهاتبوولە: پ.د. غانم قدوری حمد وپ.ی بێستون علی كریم وپرۆفیسۆر د. تە ها صالح أمین و  سەرپەرشتیار پ. د. نوزاد حسن احمد خۆشناو.

د. كوردیا ئەحمەد حەسەن ساڵح

لەدایكبوی شاری بغداد/ رصافە، لەشاری سلێمانی خوێندنی سەرەتایی وئامادەیی وپاشان بەشی عربی كۆلێژی زمانم لە زانكۆی سلێمانی تەواو كردووە بە پلەی باش.
لەساڵی (1997)، وەك مامۆستایەك لە وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە ، لەڕێكەوتی (2003) ڕاژە ی گواستۆتەوە بۆ زانكۆی سلێمانی كۆلێژی زمان ، دواتر ماستەری لە هەمان كۆلێژ تەواو كردووە بەپلەی نایاب لە ساڵی (2008) لەبواری زانستی زمانی دەنگ وە نامەكەی بە ناونیشانی   ( السِّمات الصوتية في السور المكية القصار – في ضوء النظام الصوتي التوليدي ) وە وەك باشترین لێكۆلینەوە لە زانكۆی بغداد دەستنیشان كرا وە لەساڵی (2011)لەبەر هەمان هۆكار بەشێك لەنامەكە چاپكرا لە لایەن گۆڤاری بغدادی هەمان زانكۆ
پاشان لە ساڵی (2012-2013) بەمەبەستی تەواو كردنی دكتۆرا سەفەری كرد بۆ ووڵاتی میسر ، وە لە زانكۆی قاهیرە كۆلێژی ئاداب خوێندنی دكتۆراە پاش چوار ساڵ تەواو كرد بە پلەی نایاب ( مرتبة الشرف الأولى ) ناونیشانی نامەكەی نامةكةى ( المقطع الصوتي في تشكيل الإيقاع في القرآن الكريم _ سورة الرحمن أنموذجا ) بەسەرپەرشتی زانای دیاری میسری پرۆفیسۆر دكتۆر ( سليمان عبدالعظيم العطار ) شایانی باسە نامەكە جەخت لە كاریگەری دەنگ و ووشە لەسەر خوێنەر یاخود گوێگر دەكات بەپێی تازەترین تیۆریەكانی دەروونی وزانستی دەنگ بە پشت بەستن بە بەرنامەی زانستی ئامارو تاقیگەی دەنگی نوێ‌ . لەساڵی (2016) وە خاوەنی چەند لێكۆلینەوەیەكە:

- ظاهرة التكرار في سورة المدّثِّر – دراسة صوتية دلالية  ، مجلة جامعة السليمانية 
- التصوير الحركي في الخطاب القرآني  مادة – صعد – نموذجا . دراسة صوتية ، مجلة ريس التركية
- أثر اللسانيات التوليدية في اللسانيات الحاسوبية – توليد الكلام نموذجًا
- التحليل الصوتي لآيات الوعيد في سورة الرحمن ، مجلة جامعة التكريت 

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved